دادگاییكردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا کوردستانی

نوچەنێت: هیوا جاسم

لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، جارێكی دیكە سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ برایەوە بەردەم دادگا، دادگاییكردنەكە، لەسەر تۆمەتی ناوزڕاندن (تەشهیر) بووە لەلایەن سەرۆكی نەوەی نوێوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی یاسایی و پێویست لەبەردەم دادوەر، دانیشتنەكە بۆ كاتێكی تر دواخرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە (پێنجی تشرینی یەكەم/2025) شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بۆ دووەم جار لەسەر سكاڵای داواكارێك (سكاڵاكار) بە تۆمەتی ناوزڕاندن، برایەوە دادگای سلێمانی، دوای وردبینیكردن لە دۆسیەكە و وەرگرتنی وتەی سكاڵاكار لەلایەن دادوەرەوە، بە هۆی نەبوونی بەڵگەی یاسایی سەلمێنەر و شایەت، دادوەر دانیشتنەکەی دواخست. 

لەو بارەیەوە بەرپرسێکی باڵا لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی ڕاگەیاند: "لە دۆسیەکەدا تەنها یەک سکاڵاکار هەبوو، بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی و شایەت". دادوەری دادگای سلێمانی، دانیشتنەکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ (03-11-2025) دواخست.

جێگەی ئاماژەپێدانە ڕۆژی 28ـی ئەیلوول، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ برابووە دادگا، لە یەکەم جار لە (12-08-2025) کاژمێر (10) شەو لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا، لە دانیشتنی سێیەمی دادگادا رۆژی دووی ئەیلوول بە پێنج مانگ بەندکردن سزادرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین