سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چیک دەکات کوردستانی

نوچە نێت: هیوا جاسم

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك كرد، هیوای سەركەوتنی لە ئەركی داهاتوو بۆ خواست، لای خۆیەوە کارل کۆرتانێک سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگیی لایەن پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی دەربڕی.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشی تشرینی یەكەم/2025) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسوڵی گشتیی کۆماری چێک کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حكوومەتی هەرێم، لە كۆبووونەوەكەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان سوپاسی كونسوڵی گشتیی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە کونسولی گشتیی كۆماری چێک، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە كونسوڵخانەی كۆماری چیك لە ئەیلوولی ساڵی (2014) لە شاری هەولێر كرایەوە و دەستی بە كارەكانی لە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێم و پەرپێدانی پەیوەندییە سیاسیی، بازرگانیی و كلتوورییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین