تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی درێژکردەوە کوردستانی

نوچەنێت: ژیوار سەلكە

بەپێی راگەیێندراوێکی بەشی پەیوەندییە گشتیەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی، دوای دوو ساڵ جارێكی دیكە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی بۆ شەشی کانوونی دووەمی (2026) درێژکرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەمە (شەشی تشرینی یەکەم/ 2025) فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، نامەیەکی ئاگادارکەرەو لەلایەن دەسەڵاتی فرۆکەوانی شارستانی تورکیا پێمان گەیشتووە و تیادا هاتووە  ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەکان لە نێوان تورکیاو و سلێمانی بۆ شەشی تشرینی دووەمی ساڵی (2026) درێژکراوەتەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە  تورکیا بۆ یەکەمین جار لە سێی نیسانی (2023) بریاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان تورکیاو و فڕۆکەخانەی سلێمانی دا بەپێێ زانیارییەکان تورکیا  هۆکاری بریارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە گوایە  چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)لە سنورەکە زیادیکردووە  و هەروەها دەسەڵاتی ئەو پارتە لە ناو فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهێزبووە. 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دووەمین فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستانە و لە ساڵی (2005) بە فەرمی کرایەوە ولە ساڵی (2018)ـەوە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لە ئیستادا بە بریاری محمد شیعە سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوی فرۆکەخانەکە لە فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە  گۆرا بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین