پێنج پارکی گەورە لە هەولێر دروست دەکرێن
نوچەنێت: چرا یاسین
ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی (شەشی تشرینی یەکەمی 2025) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕایگەیاند، پێنج پارکی گەورە لە هەولێر دروست دەکرێن، کە تێیدا 40 ھەزار دار دەچێنرێن، ئەم ساڵیش هەر پێنج پارکەکە تەواو دەکرێت.
هەر لە لێدوانەکەدا پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، "پارکەکان لە ناوەندی شار دروست دەکرێن"؛ یەکەمیان، لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر رووبەری 80 دۆنم زەوی و نزیکەی 8 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئێستا نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.
دووەم، پارکی رەشکین لەسەر رووبەری 47 دۆنم زەوی و 16 ھەزار داری تێدا دەچێنرێت و ئێستا 50%ی کارەکانی تەواو بووە.
سێیەم، دروستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لەسەر رووبەری 4 دۆنم دروستدەکرێت؛ 6 ھەزار داری تێدا دەچێنرێت و 80%ی کارەکانی تەواو بووە.
چوارەم، دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر رووبەری 7 دۆنم زەوی و 5 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، کە ئەویش لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.
پێنجەم، پارکی یەکتربڕی شەقامی 150 مەتری کە رووبەرەکەی 60 دۆنمە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزی هەولێر، لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندان ڕێکار بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی هەولێر گیراونەتەبەر و جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەش بڕیاری لێدرا، لەوانە، داخستنی مۆلیدەی گەڕەکەکان و پڕۆژەی ڕووناکی، هاوكات لە ماستەر پلانی هەولێریشدا، پشتێنەی سەوزایی یەکێک بووە لە پڕۆژە گرنگەکانی پاک ڕاگرتنی ژینگەی هەولێر و بە تەواوبوونی، ڕێژەی سەوزایی پایتەختی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 25% زیاد دەکات.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment