بافڵ تاڵەبانی: تاوەکو یەکێتی نەبێتەوە پارتی ژمارە یەک لەرۆژهەڵاتی نێوەڕاست من دڵخۆش نابم کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیداری مێری ڕایگەیاند، "هیچ دابەشبوونێکی نێوخۆیی لە یەکێتیدا نییە"، سەبارەت بە پێكهێنانیی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داوای حکومەتێکی هاوپەیمانیی "گشتگیر و کارا"ی كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتی تشرینی یەكەم/2025) بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی لە پانێلێكی دیداری پەیمانگای توێژینەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست (مێری) كرد، كە بۆ دوو رۆژ لە هەولێر دەستپێکرد، تێیدا سیاسەتڤانانی نێودەوڵەتی، ڕەتیكردەوە، دابەشبوون لە نێو یەكێتی ئێستا دروست ببووبێت و گووتی، "هیچ دابەشبوونێکی نێوخۆیی لە یەکێتیدا نییە. یەکێتی ئێستا لە هەموو کاتێک یەکگرتووترە. دەنگەکانمان لەدوای هاتنی سەرکردایەتیی نوێوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە"، سەبارەت بە داهاتووی حیزبەكەشی دەڵێت، "تاوەکو یەکێتی نەبێتەوە پارتی ژمارە یەک لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، من دڵخۆش نابم."

 بافڵ تاڵەبانی لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی ئاماژەی بە  پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، "هیچ پارتێک بە شێوەیەکی یەکلاییکەرەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی نەبردەوە. ئەمە واتای ئەوەیە کە دەبێت هاوپەیمانیمان هەبێت. پرسیارەکە ئەوەیە: چاودێرتان دەوێ یان هاوبەش؟ ئەگەر هاوبەشتان دەوێ، هاوبەشیمان لەگەڵ بکەن."

هاوكات جەختی لە هاوبەشیی مێژوویی نێوان یەکێتی و پارتی کردەوە کە پێکەوە دەستکەوتی گەورەیان مسۆگەر کردووە، لە تێکشکاندنی داعش و قاعیدەوە بیگرە تاوەکو نووسینەوەی دەستووری عێراق.

سەرۆكی یەكێتی لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغدا – هەولێر، دووپاتی كردەوە، كە دەبێت رێککەوتنەکان کۆنکرێتی بن و گوتی، "با واز لە واژۆکردنی ئەو بەڵگەنامانە بهێنین کە دەزانین سەرکەوتوو نابن. با گفتوگۆی راستەقینەمان هەبێ و لەسەر ئەو شتانە رێکبکەوین کە بەڕاستی دەتوانین بیکەین."

سەبارەت هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان گووتیشی، کەشێکی باشی دروست کردووە کە دەبێت بۆ هاوکاریی زیاتر سوودی لێ وەربگیرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین