زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق بەدەست دەهێنێت کوردستانی

نوچەنێت: ژیوار سەلكە

لە دواین  هەڵسەنگاندنی ساڵانەی دامەزراوەی خوێندنی  باڵای تایمزی بەریتانی لە ریزبەندکردنی زانکۆکانی جیهان بۆ (2026) زانکۆی سلێمانی پلەی  یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق بەدەست دەهێنێت، لە کۆی (2191) زانکۆی بەشدار، کە ریزبەندیی جیهانیان بۆکراوە لە گروپی ریزبەندیەکانی  (1001-1200) دایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆی تشرینی یەکەمی 2025) د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، "زانکۆی سلێمانی بۆ جاری دووەم و دوو ساڵ لەسەر  یەک لە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان کە لەلایەن دامەزراوەی تایمزی بەریتانیەوە ئەنجامدراوە، پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی سەرتاسەری عێراق و پلەی 1001-1200 لە کۆی 2191 زانکۆی ریزبەندکراوی جیهان بەدەستهێنا”.

بە گوێرەی ماڵپەری زانکۆی سلێمانیدا، لە سەرانسەری عێراقدا  تەنها 25 زانکۆی ریزبەندی جیهانیان بۆ کراوە لەبەرئەوەی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنیان  تێدا بووە هەرچی زانکۆ  بەژداربووەکانی ترە کە ژمارەیان 65 زانکۆیە تەنها بە "Reporter" ناسێندراون.

ریزبەندکردنی کردنی زانکۆکانی جیهان پشت بە 18 پێوەردەبەستێت ئەم پیوەرانە بەسەر 5 بوار و ژینگەی  جیاواز دابەش دەبن:

•          Teaching(ژینگەی فێربوون)

o          ڕێژەی خوێندکارانی دکتۆرا بەبەراورد بە بەکالۆریۆس

o          ڕێژەی مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا

o          داهاتی زانکۆ

o          ڕێژەی خوێندکاران بەبەراورد بە مامۆستایان

o          ناوبانگ لە وانەوتنەوەدا (لەڕێی ڕاپرسییەوە وەردەگیرێت)

•          Research Environment( ژینگەی توێژینەوە)

o          ژمارەی توێژینەوە

o          پارەی تەرخانکراو بۆ توێژینەوە

o          ناوبانگی توێژینەوە (لەڕێی ڕاپرسییەوە وەردەگیرێت)

•          Research Quality( کوالیتیی توێژینەوە)

o          کاریگەریی ئاماژەپێدان

o          بەهێزیی توێژینەوە

o          ئاستبەرزیی توێژینەوە

o          کاریگەریی توێژینەوە

•          Industry (گواستنەوەی زانیاری)

o          بەڵگەنامەی مافی خاوەندارێتی

o          بەخشینی دارایی بۆ توێژینەوە

•          International Outlook (بەنێودەوڵەتیبوون)

o          توێژینەوەی هاوبەشی نێودەوڵەتی

o          ستافی وانەبێژی نێودەوڵەتی

o          خوێندکارانی نێودەوڵەتی

o          ژمارەی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن

جێگەی ئاماژە پێدانە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی (1968) دامەزراوە و چەندین بەش و کۆلیژ لە خۆدەگرێت لە بوارە جیاوازەکاندا، یەکێکە لە پێشکەوتووترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لەو زانکۆیە دەردەچین، هاوکات ئەمە بۆ دووەمین جارە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق بەدەست دەهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین