سەرۆک بارزانى: هەر هەڵبژاردنێک لە هەلومەرجێکی جیاوازدا دێت.
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (2025/10/12) سەرۆک بارزانی لە وتارەکەى ڕایگەیاند: خۆم زۆر زۆر بە بەختەوەر دەزانم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە کۆدەبمەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا، هەموو هەڵبژاردنێک گرنگە، لەبەر ئەوە ناتوانم بڵێم ئەم هەڵبژاردنە زۆر زۆر گرنگە، هەر هەڵبژاردنێک لە هەلومەرجێکی جیاوازدا دێت.
هاوکات گوتیشى، من بیستوومە کە بەشێکی زۆر لە خوشک و برایانی عەرەب و تورکمان لە چوارچێوەی لیستی 275 ـی پارتیدان، بۆیە دەمەوێت خۆشحاڵی زۆری خۆم دەرببڕم، ئەو بوونەی ئەوان گەشە بە بنەماکانی حزب دەدات و گەشە بە هێزی حزب دەدات، نەهجی ڕاستی پارتی دیموکراتی کوردستان نیشان دەدات.
سەرۆک بارزانى جەختی لەوە کردەوە، بوونی ئێوە لەو لیستە، هێزێکی دیکە زیاد دەکات لە هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەمووتان ڕادەسپێرم کە یەک دەست کار بکەن بۆ بەرگرییکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان و مافی هەر تاکێکی عێراقی، خۆتان بە نوێنەرێک بزانن بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق نەوەک تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان.
سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازێت و دەڵێت: ئەوەی گرنگە لیستەکە سەربکەوێت، هەمووتان خۆشەویستن، ئێوە هەمووتان خوشک و بران، گرنگ ئەوەیە لیستی 275 سەربکەوێت، ئەگەر لیستەکە سەربکەوێت، بە واتای ئێوە هەمووتان سەرکەوتوبوون، پێویستە سەرنجتان لەسەر سەرخستنی لیستەکە بێت، هەر کەسێکیشتان دەربچێت لە ڕوانگەی ئێمەوە بە واتای ئەوەیە، هەمووتان خۆشەویستن، بەخێر بێن.
سەرۆک بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، "بەڕێزان بە پێویستی دەزانم هەندێک بگەڕێمەوە بۆ مێژوو، دەوڵەتی عێراق کە دامەزرا دوای جەنگی جیهانیی یەکەم، لەسەر ئەو بنەمایە دامەزرا کە کورد و عەرەب هاوبەشن لەم وڵاتەدا، ئەمەش دوای ئەوە هات، دوای ئەوەی پەیماننامەی لۆزان و ڕێککەوتنی سیڤەر تێکچوو، تەنیا مافی بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان کە ئایا لەگەڵ عێراق بن یاخود لەگەڵ تورکیا بن، تەنیا بە باشووری کوردستان درا، ئەوانی دیکە دابەش کران هەروەک هەموو ناوچەکە دابەش کران، ئەو کاتە کوردی باشوور دەنگیان دا کە لەگەڵ دەوڵەتی عێراق بن، بەڵام بە مەرجێک کە هاوبەش بن لە حوکمدا، بەڵام بە داخەوە ئێمە نەوەک هەر نەبووینە شەریک، مافی هاووڵاتیشیمان نەبوو، دوای ئەوە مافی ژیانیشمان نەما، شەراکەتی ئێمە بووە ئەنفال، کیمیاباران و وێرانکردنی دێهاتمان، زۆر لەوە بە داختر دوای 2003، نانی ماڵ و منداڵی ئەو ئەنفالکراوان و کیمابارانکراوانەیان بڕی، لەبری ئەوەی قەرەبووی ئەو قوربانییانە بدەن."
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کرد، ئومێدەوارە ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێکی دیکە بۆ هەموو عێراق بێنێتە پێش و ئیتر ئەو هەڵانەی کە کراون دووبارە نەبنەوە، چ لە لای هەرێم چ لە لای عێراق.
سەرۆک بارزانى گوتیشى،"سەرەڕای هەموو ئەو زوڵم و زۆردارییەی کە لە خەڵکی کوردستان کرا، بەڵام مەردانە سەربەرزانە لە مەیدان وەستان و خۆیان نەچەماند و بەرگرییەکی مەردانەیان لە ماف و هەوڵی خۆیان کرد، لە هەر دەرفەتێک کە بۆ ئاشتی هاتبێتە پێش لە دەستیان نەداوە، لە ساڵەکانی 1963، 1964، 1966، 1970، 1990، لە هەموو ئەم مێژووانە گفتوگۆ کراوە بۆ ئاشتی، بەڵام لە ئەنجامدا بە داخەوە بە داخەوە دووبارە شەڕ دەستی پێدەکردەوە، چونکە بڕوایان بە ماف و پێکەوە ژیان و دیموکراتی نەبوو، دروشمی شۆڕشی ئەیلوول (دیموکراتی بۆ عێراق، ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان) بوو ئەو کات، ئەو سەردەمە تەشخیسی پارتی زۆر ڕاست و دروست بووە، ئەگەر دیموکراتی لە عێراق نەبێ، نە کورد و نە عەرەب و نە تورکمان و نە هیچ دین و مەزهەبێک و ناتوانێت بە مافی خۆی شاد بێت."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment