سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پارێزگارى شرنه‌خ و شاندێكى ياوه‌رى كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ بيرۆل ئه‌كيجى، پارێزگارى شرنه‌خى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه‌ له‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانيى شرنه‌خ و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانيى جزير پێكهاتبوو.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2025/10/13) سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ ديدارێكدا كه‌ پارێزگاری هه‌ولێر و كونسوڵی گشتيى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ چالاكيى ئابوورى و زانكۆيى و كولتووريى نێوانيان خرانه‌ به‌ر باس.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و فراوانكردنى بواره‌كانى بازرگانى و هاتوچۆ و گه‌شتيارى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيادا كرد. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى شرنه‌خ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پارێزگاکانی هه‌رێمى كوردستان کرا.

هەر لەو دیدارە باسیان لە كاريگه‌ريى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى ناوچه‌كه‌، فڕۆكه‌خانه‌ى شرنه‌خ كه‌ به‌هۆى نزيكييه‌وه‌ له‌ سنوور کرد، خزمه‌ت به‌ گه‌شتيارانى هه‌رێمى كوردستانيش ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین