باڵیۆزى به‌ریتانیا لە عێراق ستایشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەكات
نوچەنێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2025/10/13) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له ئیرفان سدیق، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد، "جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گفتوگۆیان کرد".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوایین سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ توركیا و دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌و وڵاته باسیان لێوە کرا و باڵیۆزى به‌ریتانیا ستایشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كردنه‌وه‌ى ئاسمانى توركیا به ڕووى گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا بۆ سلێمانى كرد".
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، پێشهاته‌كان، دۆخى كورد، پێكهاته‌كان له سووریا و ڕه‌وشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى تەوەری تری کۆبوونەوەکە بوون.
بەریتانیا و هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان دەدەن، بەریتانیا یەکێک بووە لەم وڵاتەی هەر زوو هەماهەنگ بووە لەگەڵ کرانەوەی هەرێمی کوردستان بەڕووی جیهانی دەرەوەدا و لە (2007) کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment