مەسرور بارزانی: پارتی بەهێزترین پارتی سیاسییە لە گۆڕەپانی سیاسیدا کوردستانی

نوچەنێت: ژیوار سلێمان سەلكە

جێگری سەرۆکی پارتی لە  بانگەشەی هەڵبژرادندا رایدەگەینێت  هاوڵاتیانی  کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین  لە بەرگریکردن لە مافەکانی کورد لە بەغدا، "رێگەنادەین کورد وەک هاوڵاتی پلە دوو هەژمار بکرێت "، جەختیشی کردەوە پارتی  دیموکراتی کوردستان بەهێزترین پارتی سیاسیە  لە گۆرەپانی سیاسیدا.

ئەمرۆ دووشەممە (20/10/2025) کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژرادن بۆ لیستی (275)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو و تیایدا گوتارێكی پێێشكەش كرد و ڕایگەیاند، "پارتی، بێگومان گەورەترین و بەهێزترین حزبە لەسەر ئاستی کوردستان، بەڵام دەمانەوێت بیسەلمێنین کە لەسەر ئاستی عێراقیش پارتی بەهێزترین پارتی سیاسییە لە گۆڕەپانی سیاسیدا."

هەورەها جێگری سەرۆکی پارتی جەختی لەوە کردوە کە دەبێت خۆمان بچینە بەغدا و داکۆکی لە مافی گەلەکەمان بکەین و گووتی، "ئەمجارە خۆمان دەچینە بەغدا بەرگری لە مافەکانی خۆمان دەکەین، لەوێ ڕێگە نادەین کەسێک بە هاووڵاتیی پلە دوو سەیری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات. ئێمە شەریکی ڕاستەقینە دەبین لەم وڵاتەدا. قەت قبووڵمان نەکردووە پاشکوو بین و لەمەودواش بە هیچ جۆرێک قبووڵ ناکەین پاشکوو بین. قبووڵ ناکەین کەسی تر لە جیاتی ئێمە بڕیار بدات. ئەمجارە خۆمان بڕیار لە چارەنووسی خۆمان دەدەین."

هەروەها مەسرور بارزانی لە بارەی  مافی یاسایی مووچە و بودجەی کوردستان  ئاماژەی بەوەدا "ئەمجارە دەبێت بڕۆینە بەغدا بۆئەوەی چیتر مووچە بە میزاجی شەخسیی ئەم و ئەو بڕیاری لەسەر نەدرێت، مافێکی ئاسایی و یاسایی ئەم خەڵکەیە و کەس خێرمان پێناکات."

لە درێژەی گوتارەکەیدا جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بە پرۆژەسەرکەوتوەکاندا و گووتی " بە پڕۆژە و دەستکەوت وەڵامی نەیارەکانمان دایەوە، یەکێک لەوانەش کارەبای (24) کاتژمێرییە و لە ساڵی (2026) کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان دەبێتە (24) کاتژمێری."

جێگەی ئاماژە پێدانە بریارە لە رۆژی  11/11/2025 بەچاودێری نیودەوڵەتی هەڵبژاردنی  خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوینەرانی  پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت،پارتی دیموکراتی کوردستان ئامانجی  بەدەستهێنانی  زۆرترین دەنگە لەم خولەی هەڵبژاردندا.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین