سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: بە پشتیوانی خەڵک دەنگی پارتی دەگەیەنینە ملیۆنی
نوچە نێت: دنیا ئەحمەد
رۆژى یەکشەممە (2025/10/19) سەرۆک نێچیرڤانی بارزانی جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی پشتیوانی لیستی (275)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و باسی ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات و دەڵێت، "ئەوەی سەرۆک بارزانی بۆ کوردستانی کردووە نەخشاندنی مێژووییەکی بنیادنەری گەورەیە، وانەیەکی گەورەی بەخودان و خەبات و کۆڵنەدەری ئەم میللەتەیە، خەباتی پارتی ئەمڕۆ بە سیاسەتی نیشتیمانی سەرۆک بارزانی بەهێزە و سەرۆک بارزانی ئێمەی فێرکردووە کوردستان ئامانجمانە، پارتی ئامرازی ئەو ئامانجەیە. لە سەرۆک بارزانییەوە فێربووین کوردستان ئامانجمانە. سەرۆک بارزانی ڕابەرە و سەرکەوتن مسۆگەرە، بە پێداگیری سەرۆک بارزانی مافەکانی کورد لە دەستوری عێراق چەسپا."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە بانگەشەکەیدا پەیامێک ئاراستەی گەنجان دەکات و گوتی، "ئێوە ئاییندەی کوردستانن و ئەو ئاڵایە بە دەست ئێوە دەبێت، گەنجانی پارتی ڕەوشت بەرزن، لە سۆشیال میدیا دەبێت خاوەنی بنەمای جوان و داهێنەر بن و پارتی گرنگی بە کەرتی پەروەردە و هۆشیاری گەنجان داوە، گەنجان داینەمۆی سەرەکی بەڕێوەبردنی حزبن و گەنجان هێزی کاریگەرن و دەتوانن دەنگی پارتی زیاد بکەن، هێزی نوێن و ئومێدمان پێتان هەیە و نەوەیەکی زۆر زیرەک و بەتوانا لە کوردستان دروست بوون، دڵنیام ئێوە بەهێز دەبن، ئێوە هێزی تایبەتی پارتین، ئێوە هێزی نوێی پارتین، پارتی حزبی گەنجانە، پارتی قەڵغانی پاراستنی کوردستانە، هەمووتان شانازی بە پارتی بوونی خۆتان بکەن."
جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی هیوا دەخوازێت لەم هەڵبژاردنە دەنگی حزبەکەیان بگاتە یەک ملیۆن و دەشڵێت، " بە پشتیوانی خەڵک دەنگی پارتی دەگەیەنینە ملیۆنی، پارتی بە پشتیوانی ئێوە دەبێتە حزبی یەک ملیۆن دەنگ، سەیری ئەو ئاوەدانی و پێشکەوتنانە بکەن، ئەوانە لەسایەی سەری حکومڕانی پارتی بەدەستهاتوون و کەموکوڕیش هەیە بەڵام دەبێت ئەو کەموکوڕییەش چارەسەر بکرێن و دەستکەوتی زۆر گەورە بەدەستهاتوون، پارتی بە ئێوە بەهێز و سەنگە بە تاکید ئەمجارە خاوەنی یەک ملیۆن دەنگە، کوردستانی بوون ڕێبازتان بێت، ئێمە وا فێرکراوین کوردستانیبوون ڕێبازمان بێت."
سەرۆک نێجیرڤان بارزانی لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەمەش دەکات، "سەرکردەکانی پارتی لە رێکخراوەکانەوە پێگەیشتوون، دەمانەوێت هاوبەشی ڕاستەقینە بین لە عێراق و سیستەمی کارەساتباری مەرکەزی لە عێراق پەیڕەونەکرێت، پارتی هەڵگیرسێنەری گەورەترین شۆڕشی کوردستانه و بە خەباتی پارتی بۆ یەکەمجار ناوی نەتەوەی کورد لە بەڵگەنامە فەرمییەکان دا ناسێندرا و چووە ناو دەستوور و یاساکانی عێراق، بەڕێبەرایەتی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان خوالێخۆشبوو سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی دانرا بە مافەکانی خەڵکی کوردستان و مێژووی پارتی بە خەباتی سەرکردەی ئەفسانەی کوردستان بارزانی نەمر ڕەخساوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، "هەتا پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێز دەبێت، پارتی پارێزەری هەموو پێکهاتەکانی کوردستانە و پارتی هێزی ئەمڕۆ و ئاییندەی کوردستانە، پارتی خاوەنی گەورەترین شانازییەکانی مێژووی هاوچەرخی کوردستانە و بە خەباتی پارتی مافی نەتەوەکە و پێکهاتەکانی دیکە کوردستان پارێزراوە."
جێگەی باسە، بڕیارە لە (2025/11/11)، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەبچێت، تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ناساندنی کاندیدەکانیان و سەرخستنی حزبەکانیان دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژادن کردووە بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنەکان بەدەست بهێنن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment