سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە دیاریکردنی نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا پێشوازی لە دیاریكردنی نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا لە عێراق  دەكات و دەڵێت، "ئەم بڕیارە جەخت لە لە گرنگی ستراتیژی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە."

ئێوارە ڕۆژی دووشەممە (20/10/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە  لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "پێشوازی لە راسپاردنی مارک ساڤایا دەکەم لە لایەن سەرۆک دۆناڵد ترەمپ وەکو نێردەی تایبەتی بۆ کۆماری عێراق."

 ماڵپەڕی (فۆکس نیوز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم مارك ساڤایا دەبێتە نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە عێراق، تێگەیشتنی قووڵی مارك لە پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا و پەیوەندییە فراوانەكەی لە ناوچەكەدا، بەرژەوەندییەكانی گەلی ئەمەریكا برەو پێدەدات". 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا دەشڵێت، "ئەم بڕیاڕە جەخت لە گرنگی ستراتیژی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە لە پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان و سەقامگیریی ناوچەکەدا."

 سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی دەکاتەوە، "مارك ساڤایا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا لە ویلایەتی میشیگن رۆلێكی بەرچاوی هەبوو و دەنگی زۆرینەی موسڵمانە ئەمەریكییەكانی دەستەبەر كردبوو". لە بەرامبەردا، ساڤایا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "سوپاسگوزاری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکات کە وەک نێردراوی تایبەت بۆ عێراق دەستنیشانی کردووە و دڵسۆزی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق دەربڕی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین