نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق دیاریکرا
نوچەنێت: سنوور یاسین
ئەمڕۆ دووشەممە (2025/10/20) ماڵپەڕی (فۆکس نیوز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم مارك ساڤایا دەبێتە نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە عێراق، تێگەیشتنی قووڵی مارك لە پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا و پەیوەندییە فراوانەكەی لە ناوچەكەدا، بەرژەوەندییەكانی گەلی ئەمەریكا برەو پێدەدات". سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، "ساڤایا بەرپرس دەبێت لە نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ڕیگەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پشتیوانیکردنی ئەو هەنگاوانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی سەقامگیری و هاریکاری ناوچەییە".
سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی دەکاتەوە، "مارك ساڤایا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا لە ویلایەتی میشیگن رۆلێكی بەرچاوی هەبوو و دەنگی زۆرینەی موسڵمانە ئەمەریكییەكانی دەستەبەر كردبوو". لە بەرامبەردا، ساڤایا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "سوپاسگوزاری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکات کە وەک نێردراوی تایبەت بۆ عێراق دەستنیشانی کردووە و دڵسۆزی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق دەربڕی".
هاوکات ئەلیزابێس تسورکۆڤ، ژنە ئەکادیمی ئیسرائیلی-ڕووسی لە (23)ی ئاداری (2023) دوای ئەوەی لە قاوەخانەیەكی ناوچەی كەڕادەی بەغدا رفێندرا و ڕۆژی چوارشەممە (2025/9/10) لە عێراق ئازادکرا، سەبارەت بە دەستنیشانکردنی ساڤایا ڕایگەیاند، "ساڤایا رۆلێكی یەكلاكەرەوەی هەبووە لە ئازادكردنی لە عێراق، پیرۆزبایی لێدەکات و پێی وایە ئەمە هەواڵێکی زۆر ناخۆش دەبێت بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکەن لە عێراق و هەوڵی تێکدانی سەروەری وڵاتەکە دەدەن".
مارک ساڤایا هاووڵاتییەکی عێراقی-ئەمەریکییە، کاری بازرگانی دەکات و وەک نێردراوی تایبەتی نوێ بۆ عێراق دەستنیشان کراوە، لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کە ترەمپ کێبڕکێی بردنەوەی دەکرد لە ساڵەکانی (2020) و (2024) ڕۆڵێکی کارای هەبووە و دەنگێکی زۆری بۆ سەرۆکی ئەمەریکا مسۆگەر کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment