تۆماس باراك سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ توركیا و نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دۆخی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن. هاوكات تۆماس باراك ستایشی ڕۆڵی سەرۆك نێچییرڤان بارزانی دەكات گفتوگۆكانی ڕۆژئاوای كوردستان و حكومەتی سووریا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (2025/10/21) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆماس باراك، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ توركیا و نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون كه‌ پێویسته‌ كێشه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌‌ به‌ ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن".

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا دووپات کراوەتەوە، "باراك سوپاس و ستایشى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوكارى و یارمه‌تیدانى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد له‌ سووریا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دووپات كرده‌وه‌ و داواى به‌رده‌وامیى گێڕانى ڕۆڵه‌ ئه‌رێنییه‌كه‌ى لێکرد".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین