سەرۆكی حكومەت نەخۆشخانەی شۆرەش بەسەر دەكاتەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەكەی پارێزگای دهۆك نەخۆشخانەی (شۆرەش-هێتیت)ی گشتی لە شارەدێی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی سەر بەو پارێزگە كردەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە (2025/10/11) سەرۆكی حكومەت سەرجەم بەشەكانی نەخۆشخانەكەی بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە هەموو ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی بینی كە لە نەخۆشخانەكەدا پێشكەش بە خەڵكی دەكرێن.

دواتر سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە گوتارێكدا ئاماژەی بەوە كرد کە لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆك، پێویست بوو ئێمە خزمەتێكی زیاتری خەڵكی ئەم دەڤەرە بكەین، جگە لەوەی ئەمە داخوازیی خەڵكی ئەم دەڤەرە بوو كە نەخۆشخانەیەك دروست بكرێت، چونكە زۆرجار بە تایبەتی لە وەرزی زستان و لە كاتێكدا بەفر هەبووایە، نەخۆش نەدەگەیشتنە نەخۆشخانەی دیكە لە ئامێدی و ، دهۆک یان هەولێر، بۆیە بڕیار درا ئەم نەخۆشخانەیە دروست بکرێت.

سەبارەت پێكهاتەكەی نەخۆشخانەكەش سەرۆكی حكومەت جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، لەو كاتەوە تا ئێستا كارێكی زۆر باش كراوە، من سەردانی هەموو بەشەكانی ئەم نەخۆشخانەیەم كرد، بەڕاستت بە شێوازێكی زۆر سەردەمیانە و بە ئامێری زۆر پێشكەوتوو ئامادە كراوە، لەو باوەڕەدام كە پزیشك و نۆژدار و پەرستاری زۆر باشیشمان هەن و زۆر باش چاوی خۆیان دەدەنە خەڵكی ئەم دەڤەرە و چیتر ناچار نابن بۆ نەخۆشی سەردانی شاری دیكە بكەن.“

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە بەشێكی دیكەی قسەكانی، دەستخۆشیی لە خەڵكی دەڤەرەكە كرد و گوتی: ”بەڕاستی شایانی هەموو خزمەتێكن كە بۆتان بكرێت، چونكە دەڤەرێكی قوربانیدەر بووە و بەردەوام شۆڕش لەم دەڤەرە هەبووە و ئێستاش رۆڵی ئێمەیە خزمەتێكی زیاتری خەڵكی ئەم دەڤەرە بكەین.“

نەخۆشخانەکە گشتیی 100 قەرەوێلەییە و لە چوار نهۆم پێکهاتووە و 43 ملیۆن دۆلاری تێچووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین