کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیارێكی نوێ بۆ دەنگدەرانی کەرکووك دەردەكات کوردستانی

نوچەنێت

کۆمیسیۆنی باڵای  سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و تۆماری دەنگدەرانەوە، بریارێکی لە بارەی دەنگدەرانی شاری کەرکوکەوە دەرکردووە، بڕیارەکەش لە پێگەی ئەلیکترۆنی کۆمسیۆنەوە بڵاودەکرێتەوە.

ئەمرۆ پێنجشەمە (23/10/2025) بە گویرەی نووسراوێكی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوای بەدواداچوون بۆ یاداشتی لێژنەکانی وردبینی  هەڵبژاردن سەبارەت بە تۆماری دەنگدەرانی هاووڵاتیان بەتایبەتی دەنگدەرانی کەرکووک،  بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان لە کۆبوونەوەی ( 22/10/2025) ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەم بڕیارانەی دەركرد:

 یەكەم: پەسەندكردنی راسپاردەكانی راپۆرتی كۆتایی لیژنەی وردبینی تۆماری دەنگدەرانی كەركوك بە ژمارە (118) لە (19/10/2025) كە خۆی لە: ـ

1-پشت بەستن بە تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای كەركوك كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە نوێكراوەتەوەو كاركردن پێی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران (2025).

2-پابەندبون بە جێبەجێكردنی راسپاردە پێشنیازكراوەكان بۆ پێشخستنی پرۆسەی وردبینی لە ئایندەدا.

دووەم: راسپاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران بە ئاگاداركردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران.

سێیەم: راسپاردنی ئیدارەی هەڵبژاردن بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.

چوارەم: بڕیارەكە لە پێگەی ئەلەكترۆنی كۆمسیۆن بڵاودەكرێتەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە لە مانگی (ئایاری 2004) دا کۆمسیۆنی  باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دامەزراوە. ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئەستۆ دەگرێت ، بەرپرسن لە دەرکردنی  بریارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان و بەرێوەچوونی  پرۆسەکان بەشێوەیەکی دروست.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین