ئەحمەد تورک لە دۆسیەی دانانی قەیووم لە شوێنی بێتاوان دەرچوو هەواڵ

نوچە نێت: دنیا ئەحمەد

لەدوای دانانی قەیووم لە شوێنی سەرۆکی شارەوانی مێردین، ئەمڕۆ دادگایکردنی ئەحمەد تورک بە تاوانی "پشتیوانیکردن لە تیرۆر" لە مێردین بەرێوەچوو، بەگوێرەی گوتەکانی پارێزەرانی تورک دادگا بێتاوانی ئەحمەد تورکی راگەیاند کە بەهۆی ئەو دۆسیەوە لە کارەکەی دورخرابووەوە و قویووم لە شوێنی دانرابوو.

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/10/23) ماڵپەڕی (halk) بڵاویکردەوە، لەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی شارەوانییەکانی تورکیا، ئەحمەد تورک کە ئەندامی دەم پارتییە وەک سەرۆکی شارەوانی مێردین هەڵبژێردرا، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە (4) تشرینی دووەمی (2024)، بڕیاری دوورخستنەوەی تورکیا ڕاگەیاند و قەیووم لە شوێنی دانرا.

تورک لە (28)ـی ئازاری ساڵی (2011)، لە وتارێکدا رەخنەی لە حکوومەتی تورکیا گرت، بەهۆی ئەو وتارەی دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە دۆسیەکی بە تۆمەتی "پشتیوانیکردن لە تیرۆر" بۆ کردووە، ئەمەش بووە هۆی دورخستنەوە لە کارەکەی. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاردال کوزو و تەهار ئەدەم پارێزەرانی ئەحمەد تورک، ئەمڕۆ دادگایکردنی بەرێز ئەحمەد تورک لە مێرین بەرێوەچوو، تیایدا دادوەر پێداچوونەوەی بە تاوانەکردوو و رایگەیاند، وتارەکەی تورک ناچێتە چوارچێوەی تاوان و دەکەوێتە سنووری ڕادەربرین و ئازادی ڕادەربرین لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی. ئەم بڕیارەش بووە هۆی بێتاوانی سەرۆکی شارەوانی مێردین و ڕەنگە بگەرێتەوە سەر کارەکەی.

جێگەی باسە، لەدوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و سەردانییەکان لەلایەن شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، ئەحمەد تورک یەکێکە لە ئەندامانی ئیمراڵی و بەشداری کۆبوونەوەکانی کردووە، دوابەدوای دانانی قەیووم و بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە دەوڵەت باخچەلی کە بە ئەندازیاری پرۆسەکە دادەنرێت لەم کۆتاییانەدا ڕایگەیاند، دەبێت تاوانی سەر ئەحمەد تورک هەڵبگیرێت و بگەرێتەوە سەر کارەکەی خۆی.

 

 

   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین