سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حەمەی عەزیز دەكات
نوچە نێت: هیوا جاسم
ئەمڕۆ شەممە (2025/10/25) بارەگای بارزانی ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا هاوخەمی خۆی بۆ كۆچی دوایی (حەمەی عەزیز) پێشمەرگە و بەرپرسی ئیدارەی بارەگای بارزانی لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولدا، دەردەبڕێت.
سەرۆك بارزانی دەشڵێت، حەمەی عەزیز لەپێناو دۆزی گەلی کوردستاندا تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردن و خەبات و تێکۆشان تەرخان کرد و لەم ڕێگەیەدا ماندووبوونێکی زۆری بینی.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حەمەی عەزیز:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگە (حەمەی عەزیز)ـم پێ گەییشت. حەمەی عەزیز لە شۆڕشی ئەیلوولدا لە مەکتەبی سیاسی و دواتر لە بارەگای بارزانی، بەرپرسی ئیدارە بوو، لەپێناو دۆزی گەلی کوردستاندا تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردن و خەبات و تێکۆشان تەرخان کرد و لەم ڕێگەیەدا ماندووبوونێکی زۆری بینی.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو حەمەی عەزیز و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
25ـی تشرینی یەکەمی 2025
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment