جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی سەردانی ئاكرێ دەكات
نوچە نێت: هیوا جاسم
ڕۆژی یەكشەممە (2025/10/26) مەردان خدر، بەرپرسی لقی (9)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاکرێ - بەردەڕەش بە رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە یاریگای یانەی ئاکرێ بانگەشەی لیستی (275)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت کە تێیدا گوتارێک پێشكەش دەکات و هەروەها دەیان هەزار ههوادار و لایەنگری پارتی لە ناوچەکە ئامادە دەبن."
بەپێی زانیارییەكان کەرنەڤاڵی بانگەشەكە کاژێر (2:00)ـی دوای نیوەڕۆ لە یاریگای ئاکرێ بەرێوەدەچێت و زیاتر لە (25) هەزار کەس لەم کەرنەڤاڵە جەماوەرییەدا بەشداربن.
هەر لە کەرنەڤاڵەکەدا ئاهەنگێکی هونەریی بە بەشداریی هونەرمەندان حەسەن شەریف، محەممەد تەها ئاکرەیی و چەندین هونەرمەندی دیکە بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی (23)ـی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی جێگری یەكەمی پارتی لە سنووری بادینان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرخستنی لیستی (275)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆكەوە دەستپێكرد.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment