وەزارەتی کارەبا کەمکردنەوەی کارەبای (24) کاتژمێری ڕەتدەکاتەوە
نوچەنێت: ژیوار سلێمان سەلكە
ئەمرۆ یەکشەمە (26/10/2025) وەزارەتی کارەبای حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی کارەبای (24) کاتژمێری لە رونکردنەوەیەك لە رایگەیاند، "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە لەلایەن کەناڵەکانی راگەیاندنەوە لەسەر پرۆژەی روناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە کەمکردنەوەی کارەبا و بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە وەرزی زستاندا."
وەزارەتی كارەبا ئاماژە بەوەش دەكات، "وەزارەت بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەدژی ئەو کەناڵانەی کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە بەجۆرێک دوورن لە بنەماکانی راگەیاندن و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بە دەرفەت دەزانن بۆ چەواشەکاریکردن وکاریگەری خستنە سەر هەستی هاوڵاتیان. هەروەها جەختیشی لە گرنگی پرۆژەی رووناکی کردەوە بە دەستکەوتێكی مەزنی پرۆژەی خزمەتگوزاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێـمی وەسفکرد کە رۆژ دوای رۆژ لە فراوانبووندایە.
جێگەی ئاماژە پێدانە پرۆژەی رووناکی بۆ کارەبای (24) کاتژمێری لە (25/07/2024) لەلایەن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ئێستادا نزیکەی چوار ملیۆن هاوڵاتی کارەبای (24) کاتژمێریان بۆ دابینکراوە کە دەکاتە( 50٪) دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و لە ساڵی (2026) هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای (24) کاتژمـێری بۆ دابین دەکرێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment