سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات کوردستانی

نوچەنێت: هێلان مزەفەر

سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كۆبووەوە و هەردوولا، دوووبارە "هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە گرنگ"یان ناوبرد.

ئەمرۆ یەکشەممە (26/10/2025) سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق کرد و بەئامادەبوونی ماکسیم ڕۆبین،کونسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەولێر، لە کۆبوونەوەیەكدا “بارودۆخی سیاسی و گۆرانکاری و پێشهات و ئاڵنگارییەکان لە عێراق و ناوچەکەدا تاوتوێ کرا”، هاوكات باس  "لە پەیوەندییەکانی نێوان هەوڵێر و بەغدا کرا، ڕێکەوتنی نێوان هەردوولا بە گرنگ زانرا لە بارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و درێژەدان بەم ڕێکەوتنە".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، "هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرەنجام و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن و لێک نزیکبوونەوەیی لایەنەکان، گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا، سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازاد و دیموکراسیدا دەربڕی".

هەروەها سەرۆک بارزانی جەختی لە، “پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵی بەهێز لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی عێراق و بە بەشداری هەموو پێکهاتە و لایەنە سیاسیەکان”، كردەوە كە "پێویستە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن بکرێنە پێوەر".

پەیوەندیەکانی نێوان ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبونەوەیەی نێوان سەرۆک بارزانی و ئیلبرۆس کۆتراشیڤ بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین