کچێکی کورد خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەردەگرێت
نوچەنێت: ئافرەتان
کچێکی کوردی کوردستانی باشور، خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بۆ داهێنانێک وەردەگرێت کە لە بواری کشتوکاڵدا دایهێناوە.
ڕۆژی (23/ئەلول/2025) هاژە حەسەن بەشداری لە (پێشبڕکێی ژنانی داھێنەر) لە بەریتانیا کرد. لەم پێشبڕکێیەدا کە نوێنەرانی 25وڵاتی جیھان ئامادەی بوون، پرۆژەکەی ھاژە توانی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت و خەڵاتی سەرەکیی پێشبڕکێکە مسۆگەر بکات.
ھاژە حەسەن، کچێکی گەنجی کورد خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە بواری کشتوکاڵدا، خەڵکی قەزای قەڵادزێیە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بووە جێی سەرنج و داھێنانەکەی لە بواری بەکارھێنانەوەی پاشماوەی پەلەوەری بۆ بەرھەمھێنانی پەینی سرووشتی، خەڵاتی یەکەمی لە پێشبڕکێیەکی جیھانیدا لە وڵاتی بەریتانیا پێ بەخشرا.
ھاژە حەسەن، پسپۆڕی خۆی لە بواری کشتوکاڵدا کردووەتە پرۆژەیەکی کارا و کارگەیەکی بۆ بەرھەمھێنانی پەینی ئەندامی دامەزراندووە. ئەم کارگەیە نەک تەنھا یارمەتیی جوتیارانی ناوچەکەی داوە، بەڵکو بووەتە نموونەیەکی سەرکەوتووی پرۆژە کە دۆستی ژینگەیە.
کارگەکەی خاتوو ھاژە ساڵانە نزیکەی نۆ ھەزار دەبە پەینی شل و 15تەن پەینی وشک بەرھەم دەھێنێت، کە سودێکی زۆری بۆ کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە ھەیە. یەکێک لە تایبەتمەندییە ھەرە گرنگەکانی ئەم کارگەیە ئەوەیە کە بە تەواوی دۆستی ژینگەیە و ھیچ جۆرە پاشماوەیەکی زیانبەخشی نییە، ئەمەش وای کردووە پرۆژەکەی لەسەر ئاستی جیھان بایەخی پێ بدرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment