ژنە کوردێك دوو پۆستی باڵا لە حكومەتی هۆڵەندا وەردەگرێت هەواڵ

نوچەنێت

پارتە براوەکانی هەڵبژاردن لە هۆڵەندا ئامادەکاریان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند، بڕیارە کچە کوردێکی دێرسیم پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندای وەربگرێت.

ڕۆژی شەممە (2026/2/7) ماڵپەڕی (ناشیۆناڵ تایمز) بڵاویکردەوە، دیلان یەشیلگۆز، سەرۆکی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی (VVD)لە هۆڵەندا، "یەکێکە لە کاریگەرترین ژنە سیاسەتڤانەکانی هۆڵەندا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی وڵاتەکە".

دیلان یەشیلگۆز، کچە کوردێکی دێرسمی باکووری کوردستانە ئەو هەمیشە بە شانازییەوە باسی لە رەچەڵەکی خۆی کردووە کە کچی کوردستانە و هەڵوێستی روونی لەسەر پرسە کوردستانییەکان هەبووە.

دیلان یەشیلگۆز، پێشتر چەندین پۆستی باڵای هەبووە وەک:

  • لە (2014) بووە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئەمستردام کە جەختی لەسەر ئاسایش، کەمکردنەوەی هەژاری و وەرزش دەکردەوە.
  • لە (2017) بووە یاسادانەر لە پەرلەمانی هۆڵەندا.
  • هەروەها لە مانگی ئایاری (2021) بوو بە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئابووری.
  • پێشتر وەک وەزیری داد و ئاسایشی کاری کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین