یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان بەڕێوەدەچێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بە-بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ ژنی کورد لە وڵاتانی ئەوروپا و جیھانەوە، یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی دیاسپۆرانشینی کوردستان، لە شاری دوسەلدۆرفی ئەڵمانیا، دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ شەممە(١٣/١٢/٢٠٢٥) لە شاری دۆسەلدۆرف، یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی دیاسپۆرانشین دەستیپێکرد. 

بە پێی زانیارییەکان، کۆنفرانسەکە تەنیا یەک رۆژ دەخایێنێت. بە- بەشداری ٨٠ ئەندام لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بۆ ئۆرگانەکانی فیدراسیۆنەکە دەکەن و ژمارەیەک ژنی چالاک خەڵات دەکرێن.

شیرین زەکی، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا، رایگەیاند " ئامانجمان ئەوەیە ئەم کۆنفرانسە ببێتە ھۆکارێک بۆ ناسین و کۆکردنەوەی زۆرینەی ژنانی بەشەکانی کوردستانی نیشتەجێی تاراوگە، لەژێر یەک چەتردا". 

شیرین زەکی هەروەها جەختی کردەوە، کە ئەوان دوور دەبن لەوەی رێکخراوێکی حیزبی بن، چونکە حیزبەکان خۆیان رێکخراوی تایبەت بە ژنانیان ھەیە، بۆیە ئەوان کار بۆ کۆی ژنانی کورد دەکەن و دەیانەوێ ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کە لە تاراوگە هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین