ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند کە هێرشی کردبووە سەر کچێکی عەرەب هەواڵ

نوچەنێت

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێک، ئەوەش دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیی کچەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

ڕۆژی دووشەممە (2026/08/24) سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەوڵیر ڕایگەیاند، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراوە، تاوەکو ڕێکارەیاساییە پێویستییەکانی بەرامبەر بگیرێتەبەر و لێکۆڵینەوەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین