سزاکەی شەریفە محەمەدی هەڵوەشێندرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

سزی لە سێدارەدانی ژنە چالاکوان شەریفە محەمەدی لە- لە سێدارەدانەوە بۆ سی ساڵ زیندانیکردن گۆڕدرا.

ڕۆژی چوارشەممە(29/ شرینی یەکەم/2025) پارێزەری شەریفە محەمەدی رایگەیاند، مەترسی لە سێدارەدان لەسەر شەریفە نەماوە، بەڵام ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ دووبارە دادگاییکردنەکە وەی.

شەریفە محەمەدی، ژنە چالاکوانێکی کوردە لە 4تەموزی 2024بەتۆمەتی "بەغی" لە لایەن دادگەی شۆڕشی ئێرانەوە، بە پێی تۆمەتەکان، پەیوەندی لەگەڵ حیزبی کۆمەڵە ھەبووە، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. لە ڕێکەوتی( 5/12/2023) لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رەشت دەستبەسەر کرا، بۆ گرتوخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە، ئێستا لە گرتووخانەی لاکانی رەشت لە پارێزگای گیلان لە باکوری ئێران دەستبەسەرە. 

“ بەغی” هەرجۆرە چالاکییەکی چەکدارییە لەگەڵ گروپە چەکدارەکان، دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، سزاکەی لە سێدارەدانە. 

لە دوای دەستگیرکردنییەوە، بنەماڵە و هاوڕێکانی شەریفە محەمەدی، ئەم تۆمەتەیان ڕەتکردەوەو داوای ئازادکردنی بێ مەرجی شەریفە دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین