پارێزگاری پێشووی دەرسیم لەسەر كەیسی كوشتنی كچێكی كورد دادگایی دەکرێت
نوچە نێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (21/4/2026) زانیاری نوێ لەبارەی دۆسیەی گوڵستان دۆکو خوێندکاری قۆناغی دووەمی زانکۆی مونزور بڵاوکرایەوە، بە پێی زانیارییەکان ئەم گەنجە تەمەن (21) ساڵە خەڵکی دەرسیمە و لە (5/1/2020) بەشی ناوەخۆیی زانکۆکەی جێدەهێڵێ و چیدی ناگەڕێتەوە، دوای (6) ساڵ لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە نیسانی (2026) دۆسیەکە گەیشتە لووتکەی هەستیاریی خۆی کە تێیدا (13) کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەکە دەستبەسەرکران، لە نێویاندا مستەفا تورکای سۆنەل، کوڕی پارێزگاری پێشووی دەرسیم دەبیندرا.
لە ڕۆژی (16/4/2026) گۆکهان ئەرتۆک پۆلیسی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی تایبەتی پارێزگای دێرسم و ساڤاش گولتورک و سلێمان ئۆنال بەرپرسی کامێراکانی زانکۆی مونزور و تونجای سۆنەل پارێزگاری پێشووی دێرسم بە تۆمەتی پەیوەندیی بەم دۆسییەوە خرانە زیندانەوە و پارێزگاری پێشووی دەرسیم تۆمەتبار دەکرێت بەوەی لەو کاتەی پارێزگاری دێرسم بووە، هەوڵی شاردنەوەی راستییەکانی رووداوەکە یان رێگریکردنی لە رێڕەوی دادپەروەری داوە.
هەر لەم بارەیەوە گوڵستان کۆچیغیت، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند، پێمانوانییە بابەتەکە تەنیا پەیوەندیی بە پارێزگارەوە هەبێت بۆیە دەبێت لێپرسینەوە لە سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی ئەو کاتەش بکرێت کە هاوڕێیەکی نزیکی پارێزگار بوو. دەبێ ئەویش گوتەی لێ وەربگیرێت، هەروەها گووتیشی، ئەو ڕووداوانە رێکەوت نین و دەرەنجامی کەمتەرخەمیی سیستمن، پشتگوێخستنی سیاسەتی هەڵە و ناسەقامگیریی کەرتی پەروەردەن.
ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم دۆسیەیە گەیشتە (15) کەس، کە (11)یان بە بڕیاری دادگە خراونەتە زیندانەوە و ئەمڕۆ سێشەممە تونجای سۆنەل دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکانی لە ئاسایشی ئەرزەڕۆم، رەوانەی دادگە کرا بۆ ئەوەی رووبەڕووی تۆمەتەکانی بێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment