سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ دەرچووانی زانكۆی كوردستان: مرۆڤسازى مه‌زنترین بنیاتنانه
نوچەنێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (30/10/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداریى له ڕێوڕه‌سمى ئاهه‌نگى ده‌رچوونى 2025ى زانكۆى كوردستان ـ هه‌ولێر كرد كه تیایدا (526) ده‌رچوو له به‌شه جیاكانى چوار كۆلێژ، بڕوانامه‌ى زانكۆیییان به‌ده‌ستهێنا.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە گوتارێكدا كە لە ڕێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەبارەت بە دامەرزاندنی زانكۆی كوردستان گووتی، "نۆزده ساڵ به‌رله ئێستا، دامه‌زراندنى زانكۆى كوردستان ـ هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕوانگه‌یه‌كى ڕوون بوو: به كواڵیتییه‌كى باڵا و ئاستێكى به‌رزى زانستى، دامه‌زراوه‌یه‌كى فێركاریمان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژى و ئابوورى و سیاسى له جیهاندا بڕوات. به‌شدار و هاوبه‌ش ."
ده‌قی گوتارەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
ده‌رچووانى خۆشه‌ویست،
دایك‌وباوك و كه‌سوكارى ئازیزیان،
مامۆستایان و ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
ئێواره‌تان باش،
خۆشحاڵم كه پێكه‌وه به‌شداریى له ڕێوڕه‌سمى خولى ده‌رچوونى 2025ى زانكۆى كوردستان ـ هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
له دڵه‌وه، زۆر به گه‌رمى پیرۆزبایى له ئێوه‌ى ده‌رچووانى ئازیز، پیرۆزبایى له دایكوباوكتان، له كه‌سوكار و له مامۆستاكانتان ده‌كه‌م. هه‌موویان له‌گه‌ڵ ئێوه ماندوو بوون. ئه‌وانیش به‌شێكن له‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئەمڕۆ. هه‌موومان شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین.
ده‌رچووانى خۆشه‌ویست،
ئه‌مڕۆ بۆ ئێوه و بۆ كوردستان ڕۆژێكى گرنگه. چونكه ئێوه ته‌نیا (526) ده‌رچوو نین كه له به‌شه جیاكانى چوار كۆلێژى زانكۆدا، بڕوانامه‌تان بەدەستهێناوە، به‌ڵكوو ئێوه توانایه‌كى به‌هێز و گرنگن بۆ خزمه‌ت و پێشخستنى كوردستان. ئێوه داهاتووى گه‌له‌كه‌تانن.
نۆزده ساڵ به‌رله ئێستا، دامه‌زراندنى زانكۆى كوردستان ـ هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕوانگه‌یه‌كى ڕوون بوو:
به كواڵیتییه‌كى باڵا و ئاستێكى به‌رزى زانستى، دامه‌زراوه‌یه‌كى فێركاریمان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژى و ئابوورى و سیاسى له جیهاندا بڕوات. به‌شدار و هاوبه‌ش بێت له پێشخستنى هه‌رێمى كوردستان. له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه دامه‌زرا كه داهاتووى كوردستان له مێشكى گه‌نجه‌كانیدایه.
ئامانج دامه‌زراندنى باشترین بوو، نه‌ك گه‌وره‌ترین. له ته‌ك دامه‌زراوه زانستییه‌كان و زانكۆكانى تر كوردستاندا، زانكۆیه‌ك به زمانى ئینگلیزى هه‌بێت، تیایدا زانست و زانین له‌گه‌ڵ داهێنان یه‌ك بگرن. شوێنێك بۆ بیرى ئازاد، بۆ كراوه‌یى و بیركردنه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌یى. بۆ دروستكردنى گه‌نجێك كه سه‌ركردایه‌تى ده‌كات لە ئایندەدا، جورئه‌تى بڕیاردانى ده‌بێت و خاوه‌ن ده‌ستپێشخه‌رییه.
ئه‌و گه‌نجانه‌ى هه‌میشه داهاتووى كوردستانێكى به‌هێز و گه‌شاوه، له چاوه‌كانیاندا ده‌بینین. ئه‌و گه‌نجانه‌ى جێى ئومێد و شانازیى هه‌موومانن. زۆر سوپاس و ئێوە هەمووتان جێی شانازین. ئەو گەنجانەی گه‌ل و وڵاتى خۆیان خۆش ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان ببه‌نه ئاستى وڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهان.
زانكۆیه‌ك، ئامانجى یه‌كه‌م و كۆتاییى، فێربوون و زانین و زانست بێت. باشترین توانا زانستییه‌كانى ئه‌و گه‌نجه ژیرانه‌ى كوردستان كۆبكاته‌وه كه به خوێندن و فێربوون، به زانست و زانین، ده‌توانن داهاتوویه‌كى گه‌ش بۆ خۆیان و بۆ گه‌ل و بۆ نیشتمانه‌كه‌یان، بنیات بنێن.
بۆیه ده‌رچووانى ئازیز، ئه‌مڕۆ كۆتاییى كاروانه‌كه نییه. ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تاى ڕێگه‌یه‌كى دوور و درێژتانه بۆ ژیانى كردارى، بۆ خزمه‌ت و كار و به‌شدارییه‌كى كارا له بنیاتنانى كوردستاندا.
جێى شانازییه كه ناوى زانكۆى كوردستان ـ هه‌ولێر، هه‌میشه هاوتاى باشترین زانكۆكان بووه. ده‌رچووانى، له ناودارترین زانكۆكانى وه‌ك كۆلۆمبیا، هارڤارد له ئه‌مه‌ریكا، ئۆكسفۆرد و كۆلێژى شاهانه له به‌ریتانیا، نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وامییان به خوێندن داوه، به‌ڵكوو دره‌وشاونه‌ته‌وه و هەندێكیشیان گەڕاونەتەوە وڵات و ئەمڕۆ خزمەتی وڵاتەكەیان دەكەن. به ڕێژه‌ى (90) بۆ (95) له سه‌د، له هه‌ندێ به‌شیش تا (99) له سه‌د، ده‌رچووانى له كه‌رتى گشتى، یان كەرتی تایبه‌تدا دامەزراون، ده‌بنه خاوه‌ن كار، یان كار ده‌دۆزنه‌وه.
هه‌میشه بڕوام وابووه كه بنیاتنانى مرۆڤ، مرۆڤسازى، مه‌زنترین بنیاتنانه. ئێمه هه‌میشه ده‌توانین به‌رد له‌سه‌ر به‌رد دابنێین و بینا بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ى پێشكه‌وتوو بنیات ده‌نێت و به زیندوویى ده‌یانهێڵێته‌وه، مرۆڤه.
به‌ڕێزان،
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سه‌ختییانه‌ى ده‌یه‌كانى ڕابردوو ڕووبه‌ڕوویان بووینه‌وه، ئێمه كارێكى زۆرمان له كوردستان ئه‌نجام داوه. ده‌رچووانى ئه‌مڕۆ، نه‌وه‌یه‌كى خۆشبه‌ختن كه له ئازادی‌دا له دایك بوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى دكتاتۆرى ژیاون، باش ده‌زانن كوردستان له چ خه‌راباتێكه‌وه، به چ قوربانیدان و سه‌ختییه‌ك، گه‌یشتووه‌ته ئه‌مڕۆ!
به ڕوانگه‌یه‌كى ڕوون بۆ داهاتوو، به ئیراده‌یه‌كى به‌هێز، ژێرخانێكى پته‌وى په‌روه‌رده و فكریمان له كوردستان داناوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه هێشتا ڕێگه‌یه‌كى درێژمان له‌پێشە. ئێمه له كوردستان پێویستیمان به سیستمێكى په‌روه‌رده‌یى و فێركارى هه‌یه، كه تواناى هه‌بێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پێویستى و پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌مدا، خۆى نوێ بكاته‌وه.
سیستمێك كه بیر و بناغه و ئامانجه‌كه‌ى، فێربوون و فێركردن بێت، نه‌ك به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه. تێگه‌یشتن بێت، نه‌ك له‌به‌ركردن. داهێنان بێت، نه‌ك دووباره‌كردنه‌وه.
نه‌وه‌ى تازه‌ى كوردستان پێویسته بیركردنه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌یى و بابه‌تیانه‌ى هه‌بێت، پرسیار بكه‌ن، لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، گفتوگۆى ئازادانه بكه‌ن. چونكه عه‌قڵى كراوه، بنه‌ماى پێشكه‌وتنی هەر كۆمەڵگەیەكە. ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ى پێشكه‌وتوو له یه‌ك كاتدا تواناى ڕه‌خنه و چاكسازى و بنیاتنانى هه‌یه.
ده‌رچووانى ئازیز،
گه‌نجانى خۆشه‌ویستى كوردستان،
ئێوه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن كه له كاتى دامه‌زراندنى زانكۆدا، ئێمەمانان خه‌ونمان پێوه ده‌بینین. ئه‌وانه‌ى ده‌توانن چاره‌نووسى گه‌لێك بگۆڕن. ئێوه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى كرده‌یین بۆ ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه. ئێوه ماندوو بوون، زانكۆتان ته‌واو كرد. به‌ڵام په‌یامى زانكۆ ته‌واو نەبووە تا به واقعى ژیان و پێویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگه و بازاڕى كاره‌وه نه‌به‌سترێته‌وه.
سه‌ركه‌وتنى هه‌ر زانكۆیه‌ك به‌وه ده‌بێت: ئاخۆ چه‌ند كاریگه‌ریى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌یه؟ چه‌ند بیر و به‌رهه‌م و مرۆڤایه‌تى، پێشكه‌ش ده‌كات؟
زانكۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌یه‌ك ده‌ربچوێنێت كه بڕواى به ئاشتى هه‌بێت. بۆ چاكسازى و باشتربوون كار بكات. چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگه بدۆزێته‌وه. زانكۆیه‌ك كه به‌مه‌ده‌نییه‌تبوونى ڕاسته‌قینه، بنیات ده‌نێت.
ده‌مانه‌وێت زانكۆكانمان لە كوردستان، داینه‌مۆى په‌ره‌پێدانى كوردستان بن. هه‌میشه سه‌كۆى زانست و بیر و ڕۆشنگه‌رى بن. چونكه گه‌لان، به زانست و زانین بنیات ده‌نرێن. به زانكۆ، بیر نوێ ده‌بێته‌وه. به مرۆڤى به‌ئاگا، ئازادى و پێشكه‌وتن دروست ده‌بن.
ده‌رچووانى ئازیز،
هێزى ڕاسته‌قینه‌ى وڵاتان، ته‌نیا له سوپا و ئابووریى به‌هێزدا نییه، به‌ڵكوو له هێزى نه‌رم و له زانست و زانین و له كولتوور و كرانه‌وه و له توانایاندایه بۆ بنیاتنانى پردى په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌وانى دى. ئه‌وانه ئامرازى ئێمه‌ن بۆ بنیاتنانى وڵاتێكى ئارام و خۆشگوزه‌ران و به‌هێز. وڵاتێك، كه پێشخستن و داهاتووى، ئه‌مانه‌تێكه له ئه‌ستۆى ئێوه‌ی خۆشەویستدا.
ئێوه نه‌وه‌ى ئه‌و بیر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ن كه ئێمە زانكۆمان له‌سه‌ری دامه‌زراندووە:
نه‌وه‌یه‌ك كه ئاڵاى پێشكه‌وتن و فێربوونى به‌رده‌وامى هه‌ڵگرتووه.
نه‌وه‌یه‌ك كه هیواى دواڕۆژه و كاروانى بنیاتنان به متمانه و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه ته‌واو ده‌كات.
له‌بیرتان بێت، بڕوانامه‌كانتان گرێبه‌ستى به‌رپرسیاریه‌تییه.
له‌بیرتان بێت كه گه‌وره‌یى نادرێت، به‌ڵكوو به‌ده‌ست ده‌هێنرێت.
بۆیه په‌یامم بۆ ئێوه‌ى ده‌رچوو، بۆ هه‌موو گه‌نجانى سه‌ركه‌وتووى كوردستان ئه‌وه‌یه:
ببنه نه‌وه‌ى دیجیتاڵیى كوردستان، نه‌وه‌ى زانین و ئاشتى. نه‌وه‌یه‌ك كه ته‌كنه‌لۆژیا و مرۆڤایه‌تى، وڵات و جیهان، بیر و كردار، پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. به‌رده‌وام بن، چونكه فێربوون كاروانێكه، به درێژاییى ژیان به‌رده‌وامه.
به‌وپه‌ڕى جورئه‌ته‌وه بچنه ناو ژیان و جیهان، پردى نێوان ڕه‌سه‌نایه‌تى و پێشكه‌وتن، نێوان خه‌ون و كردار بن. داهاتووى خۆتان و وڵاته‌كه‌تان له‌سه‌ر به‌هاكانى زانست، ئازادى و هیوا بنیات بنێن.
بڕۆن له كاره‌كانتاندا سه‌ركرده بن. وه‌فادارى به‌هاكانتان بن، دڵسۆزى په‌یامه‌كه‌تان بن. كوردستانتان خۆش بوێت، وڵاتی ئێوەیە. به ئومێده‌وه له داهاتووی وڵاتەكەتان بڕوانن.
پیرۆزبایى له ده‌رچووان ده‌كه‌م، به‌ره‌و پێش بڕۆن و داهاتوو بنیات بنێن. له ئاستى پیرۆزیى نیشتمانه‌كه‌تاندا بن، له ئاستى چاوه‌ڕوانیى گه‌له‌كه‌تاندا بن.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن. دیسانەوە پیرۆزبایی لە هەر هەمووتان دەكەم، هەر سەركەوتوو بن.
زۆر سوپاس
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment