سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کۆبووەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (2026/06/14) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن، عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، "شاندەکە مەبەستی سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان ڕوون کردەوە کە لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و ئامانجی سەردانەکەشیان ڕاگەیاند کە بەدواداچوونە بۆ دۆسیەی ئەمنیی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە لەپێناو دابینکردنی گەرەنتیی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەت نەوت".
هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "دەستخۆشیی لە سەرکەوتنەکانی سوپای عێراق بەسەر تیرۆردا کرد، کە بە هەماهەنگی و هاریکاری لەگەڵ هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق، بەدەستیان هێناوە و هیوای بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی لەنێوانیاندا خواست، لەپێناو نەهێشتنی بۆشاییی ئەمنی لەو ناوچانەدا کە جموجۆڵی تیرۆریستانی تێدایە؛ هەر لەو ڕووەوە، ستایشی هەڵوێستی سەرۆکوەزیران زەیدی و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەولێر ـ بەغدای کرد".
هەر لەو بارەیەشەوە سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنەوەی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە "گرنگیی ئەو هەوڵانە کردەوە و بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بووژانەوەی ئابووریی وڵات، لە قەڵەمی دان".
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دووپاتکردنەوەی پێویستیی پلانی هاوبەش و هاریکاریی ئەمنی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو کە سوپاسالاری پێشمەرگە، ئامادەی بوو".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment