سەرۆکی هەرێمی کوردستان: کۆلۆنێڵ ریچارد ناب دۆستێکی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان بوو کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کۆلۆنێڵ ریچارد ناب هاوخەمی خۆی بۆ دەردەبڕێت و دەڵێت، "دۆستێکی راستەقینەی هەرێمی کوردستان بوو".

ڕۆژی دووشەممە (2025/11/3) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "کۆلۆنێڵ ناب یەکێک بوو لەو ئەفسەرە ئەمەریکیانەی کە لە (1991)وە رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ئۆپراسیۆنی دابینکردنی ئارامی بۆ پاراستنی گەلی کوردستان".

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "کۆلۆنێڵ ریچارد نابم لە ساڵانی نەوەدەکانەوە دۆستێکی راستەقینەی هەرێمی کوردستان بوو، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەوم پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی خانەوادە و ئازیزانی دەکەم".

 سەرۆک نێچیراڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، "دۆستایەتی، پشتیوانی و خزمەتە بێوچانەکەی هەمیشە لەیادمان دەمێنێتەوە.."

کۆلۆنێڵ ریچارد ناب ئەفسەرێکی سوپای ئەمەریکا بوو کە لە دوای راپەڕینی گەلی کوردستان لەگەڵ ریزی هێزی هاوپەیمانان هاتە کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین