وەزارەتى پێشمەرگە: لە کۆبوونەوەى هاوبەشى ئەمەریکا و عێراق بەشدارین
نوچەنێت
ئەمرۆ هەینى (2025/11/7) راگەیاندنى وەزارەتى پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەستیپێکردۆتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتی ئەمریکا و عێراق لە 6ی تشرینی دووەمی 2025 ڕاوێژێکی تەکنیکیان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندیەکانی هەردوو لا بە بەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدا.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، نوێنەرانی هەر دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازی لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە: بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییە درێژخایەنەکان لە نێوانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیکردن، بەرگریکردن و بەرزکردنەوەی توانا و ئامادەیی هێزەکانی ئاسایش و ئەمنی عێراق، بە هێزی پێشمەرگەشەوە.
وەزارەتى پێشمەرگە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوەـ، کە ئەم هاوکاریانە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، پاراستنی سەروەری عێراق و تێکشکاندنی تیرۆرە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment