نێچیرڤان بارزنى: هەوڵدەدەن حکومەتێک پێکبهێنن کە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بێت
نوچەنێت
ئەمرۆ هەینى (2025/11/7) سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختی لە ئامانجی پارتی کردەوە و گوتی، "ئامانجمان ئەوەیە یەک ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنین و پێمان وایە زیاتریش دەهێنین."
سەبارەت بە سەرچاوەی هێزی پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا رەتیکردەوە کە هێزی حیزبەکەی لە پارە، دەسەڵات یان چەکەوە سەرچاوەی گرتبێت و گوتی، "ئەگەر خەڵکت نەبێت، ئەوانەی دیکە هیچیان نین. مەرجی یەکەم بۆ بەهێزبوون، ئەوەیە میللەتت لەگەڵ بێت. ئێمە پشتڕاستین کە پارتی، میللەتی لەگەڵە."
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى هۆکاری ئەو متمانەیەی بۆ "راستگۆیی" پارتی لەگەڵ خەڵک گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوە کرد، "ئەوەی پێمان کرابێت، کردوومانە و ئەوەی پێمان نەکرابێت، پێمان گوتوون کە پێمان ناکرێت. ئەم راستگۆییە لە خەباتی پارتییدا باوەڕێکی دروستکردووە کە خەڵک متمانەیان پێی هەبێت."
دەربارەى قۆناغى نوێى عێراق و پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێم سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی سێشەممەی داهاتووی پەرلەمانی فیدراڵی بە وەرچەرخانێکی گرنگ دادەنێت و دەڵێت، ئەمە "دەرفەتێکە بۆ کردنەوەی دەرگایەکی نوێ لە پەیوەندییەکان."
سەبارەت بە دواى هەڵبژاردنیش، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، دوای هەڵبژاردن، عێراق دەچێتە "قۆناخێکی نوێوە" بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگیی گفتوگۆ کردەوە و رایگەیاند، "بەغدا قووڵایی ستراتیجیی ئێمەیە و دەبێت کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەین."
سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دڵنیایی دا کە ئەو سەردەمە تێپەڕیوە کێشەکان بە چارەسەرنەکراوی بمێننەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "ئێمە ئەو قۆناخەمان بەجێهێشتووە کە دۆخەکە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا ئەوەندە تێکبچێت کە نەتوانین چاکی بکەینەوە."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای هەڵبژاردنەکانی کوردستان، هەوڵدەدەن حکومەتێک پێکبهێنن کە "جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بێت."
دەربارەى کردنەوەى فڕۆکەخانەى سلێمانیش، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ یەکەمجار وردەکاریی گفتوگۆی خۆی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەبارەی کردنەوەی ئاسمانی سلێمانی ئاشکرا کرد و گوتی، "لە کۆبوونەوەکەدا پێم گوت کاتی ئەوە هاتووە بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی سلێمانی بدەن، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش "راستەوخۆ قبووڵی کرد، تەلەفۆنی کرد و کێشەکەی چارەسەر کرد. بۆ ئێمە هەولێر و سلێمانی و دهۆک یەکن."
دەربارەى بوونى ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دووپاتیکردەوە کە پارتی باوەڕی بە بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز و کارا هەیە، بەڵام بە پێویستی زانی"بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکان وەک هێڵی سوور ببیندرێن."
لە کۆتایی قسەکانى نێچیرڤان بارزانى داواى لە خەڵکی باشووری کوردستان کرد کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و دەنگ بە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە وەک خۆی گوتی، "هەر یەک دەنگێکیش بۆ ئێمە زۆرە و گرنگە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment