مەحمود محەمەد: پێدانی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بە یەكێتی عورف نییە کوردستانی

نوچەنێت

لە لێدوانێکدا مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا قسە لەسەر دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكراوە و ئومێد دەكەین نەگاتە ئەوە. دەشڵێت پارتی تائێستا بەرنامەیەكی داناوە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكان

ئەمڕۆ شەممە (15/11/2025) مەحمود محەمەد وتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات و وا گومان دەکرێت لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان "باسی پێكهێنانی حكومەتی عێراق بکرێت، بەڵام تا ئێستا ئێمە وەک پارتی هیچ بەرنامەیەكی دیاریكراومان دانەناوە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ لایەنەكان، تا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بکەین.

گوتەبێژی گووتیشی، "لایەنەكان لەخەمی ئەوە نەبوون دامەزراوەكانی حكومەت و كابینەكەی پێكبهێنرێت" بۆیە ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان "پارتی هەوڵی خۆیداو سەردانی هەموو لایەنەكانی كرد بۆ ئەوەی كابینەی شەرعی خۆمان پێكبهێنین." وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەگەر لەگەڵ یەكێتی رێكنەكەوتین ئەوسا قسەی خۆمان دەبێت" چونکە "پێدانی پۆستی سەرۆك كۆمار بە یەكێتی عورف نییەو بەپێی رێككەوتنێكی پێشتری نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كراوە."

بە گوێرەی زانیارییەکان، "پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ كورد دەبێت" بۆیە ئەو وتەبێژەی پارتی دەڵێت، "عەرەبەكان گلەیی ئەوە دەكەن، كورد كەسایەتیەكی لێهاتوویی خۆی پێشكەش ناكات بۆ ئەو پۆستە، ئومێد دەكەین ئەمجارە ئەم گلەییە دووبارە نەبێتەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین