سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە، هەردوولا، "جەختیان لەسەر پابەندیی بە دەستوور کردەوە وه‌ک بنه‌مایه‌کی سەرەکی بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گەرەنتیکردنی مافی هاووڵاتییان."

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/18) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دهۆک، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.
لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێت، لە کۆبوونەوەیه‌کدا خۆشحاڵییان بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی و پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوویان تاوتوێ کرد. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و هەماهەنگی له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کاندا بۆ قۆناغی داهاتووی وڵات.

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، "هه‌ردوولا جەختیان لەسەر پابەندیی بە دەستوور کردەوە وه‌ک بنه‌مایه‌کی سەرەکی بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گەرەنتیکردنی مافی هاووڵاتییان."
دەشڵێت، لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دووپاتیان کرده‌وه‌ کە، "پێویسته‌ هه‌مووان پابەندی نەگۆڕە نیشتمانییه‌کان بن بۆ پاراستنی سەقامگیری و دیموکراسی ‌و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و وەڵامدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین