سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و دادوه‌ر فایه‌ق زێدان کۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک نێچیرڤان، سەرۆکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ دادوەر فایق زێدان کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێک کرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/18) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقی فیدراڵ کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌یەکدا، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ گرنگیی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە گەرەنتیکردنی سەقامگیریی یاسایی و سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی وڵات کرده‌وه‌.
لای خۆیەوە، به‌ڕێز دادوەر فایەق زێدان داکۆکیی له‌ بەردەوامیی دەسەڵاتی دادوەری لە کارکردن بە بێلایەنی و سەربەخۆیی، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی کردەوە.
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەکە باسیان لە سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ وڵات کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین