دەمیرتاش: من بەسەربەرزییەوە هاتومە زیندان و بەو شێوەیەش دەچمە دەرەوە هەواڵ

نوچەنێت

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لێدوانێکی بولەنت ئەرنج سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا بە درۆدەخاتەوە و دەڵێت، "رێگە بە کەس نادەم شکۆی من پێشێل بکەن، لەمەوبەدا جگە لە خێزانەکەم و پارێزەرکانم کۆبوونەوە لەگەڵ هیچ سیاسەتڤانێک ئەنجام نادەم."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/11/20) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، ماوەیەک بەر لەئێستا سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە سەردانێکیدا بۆ زیندانی ئەدیرنە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندبوو، دەمیرتاش داوای کۆبووەوەی کردووە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و پێی ڕادەگەیێنێت، کە ئەو لەمەوبەدوا نایەتە پێشەوە و هەرگیز بیر لە کاندیدبوونی خۆی و سیاسەت و ئەم جۆرە شتانە ناکاتەوە."

لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو قسانەی ئەرنج، دەمیرتاش لە رێگەی نووسینی پەیامێک بێ ئەوەی ناوی بێنێت ئەو قسانە بە درۆ دەخات و دەڵێت، "مانەوەی (9) ساڵ لە زیندان و بەبێ تاوان لە ژوورێکی تاکە کەسی کە هەزار سەختی تێدایە، ئەمە بووە خەباتێک لەپێناو ئازادی و دیموکراسی و ئاشتی بۆ خەڵک، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو سەختیانە ئیرادەی پۆڵایینی بە من بەخشیوە، ئەوەی زۆر ئازاری پێداوم، گواستنەوەی ئەو قسانەیە بە شێوەیەکی جیا و بە ناوی منەوە، لەکاتێکدا من قسەی وام نەگوتووە."

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "من هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر بۆچوونی ئەو کەسانە نادەم، بەڵام دەبێت هەموو کەس بزانێت من بە سەربەرزی و شەرەفمەندییەوە هاتوومەتە زیندان، رێگە نادەم کەس شکۆی من پێشێل بکات و بەسەربەرزی لێرەم و بەوشێوەیەش دەچمە دەرەوە، یان تا کۆتایی تەمەنم لێرە دەمێنمەوە."

دەمیرتاش بڕیار دەدات لەمەوبەدوا جگە لە هاوێکانی خۆی و پارەزێرانی تایبەت و خێزانەکەی لەگەڵ هیچ سیاسەتڤانێک کۆببێتەوە و گوتیشی، چونکە بۆ رێگریکردن لەو چەواشەکارییە هیچ رێگەی ترم لەبەردەست نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین