سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ كونسوڵى گشتیى نوێى ئیمارات دەردەبڕێت
نوچەنێت
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵى گشتیى نوێى ئیمارات له هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیماراتیان تاوتوێ كرد، هاوكات سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشححى كرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه (24/11/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونەوەیەكدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشححى، كونسوڵى گشتیى نوێى ئیمارات له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتیوانییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا "ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیماراتیان كرد و خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌ودانى زیاتر به هه‌موو بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌وه باسیان له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له هه‌رێمى كوردستان كرد."
هەروەها دەشڵێت، "هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان"، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment