کاردانەوەی ئەمەریکا لەسەر هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر
نوچەنێت
ڕۆژی پێنجشەممە (2025-11-27) مارک ساڤایا، نێردەی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەبێت حکومەتی عێراق بکەرەکانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا بکات و ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە، لە عێراقدا جێگای گرووپە چەکدارە جۆراوجۆرەکان نابێتەوە کە لەلایەن وڵاتانی ترەوە پشتیوانی دەکرێن چونکە عێراق خاوەن سەروەری تایبەتی خۆیتی".
مارک ساڤایا دەشڵێت، "ئەمەریکا پشتیوانی کوردستانێکی بەهێز دەکات لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیردا لەبەر ئەوە داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوانیان زیاتر و قوڵتر بکەنەوە بە تایبەتی لە بواری ئەمنیدا".
بەپێی زانیارییەكان بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمن. هێرشەکە کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، عێراق، کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی وڵاتان ئیدانەی هێرشەکەیان کرد.
لەلایەكی ترەوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی دەکات. پێکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشانی تری عێراقی داوای هەنگاوی کرداریی دەستبەجێ لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆرستیە کە بریتیە لە دواهەمینی ئەو زنجیرە هەوڵانەی خراپەکاران ئەنجامیانداوە بۆ لاوازکردنی سەقامگیریی عێراق و بەئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان."
دووپاتی دەكاتەوە، "ئامادەین پشتیوانی پێشکەش بکەین بۆ هەوڵەکانی پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە و بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لە گرنگیی ئەوەی عێراق سەروەریی خۆی بچەسپێنێت لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی ئەنجام دەدرێن بۆ لاوازکردنی و دڵنیایی بدات لەوەی گشت جۆرەکانی چەک، بە تایبەت درۆن و موشەک و ڕۆکێت دەهێنرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت."
درەنگانی شەوی چوارشەممە (2025-11-26) هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "به توندى سهركۆنهى ئهو هێرشه تیرۆرستییه دهكهم كه شهوى ڕابردوو كرایه سهر كێڵگهى كۆرمۆر. ئهم هێرشه دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمهتگوزارییه گشتییهكانی عێراق و هەرێمى كوردستانه و ههڕهشهیهكى ڕاستهوخۆیه لهسهر ئاسایش و سهقامگیریى وڵات".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment