سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازی لە شاندێكى ژاپۆنى کرد
نوچەنێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (2025-12-2) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن به سه‌رۆكایه‌تی ماسامیچى سوگایا، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد، ئه‌كیرا ئیندۆ، باڵیۆزى ژاپۆن له عێراقیش بەشدار بوو و لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە، "په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دۆخى گشتی عێراق، ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستان کرا".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشى كار و پڕۆژه‌كانى ئاژانسى (جایكا)، كۆمپانیاكانى ژاپۆنى و ڕۆڵیان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد".
لە بەرامبەردا، "شاندى میوان سه‌رکۆنه‌ی هێرشەکانی سه‌ر کۆرمۆریان کرد، پشتگیری‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، ئاماده‌یى و خواستى وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداری زیاتر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، "هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرـبه‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه باسیان لێوە کرا".
کونسوڵخانەی ژاپۆن و ئاژانسی کۆیکا رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە پاڵپشتی و هەماهەنگی کەرتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ نموونە، چەندین قوتابخانەیان نۆژەن کردووەتەوە و پێداویستی جیاوازیان بۆ دابین کردوون.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment