سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاشتى له توركیا دووپات ده‌كاته‌وه
نوچەنێت
ڕۆژی شه‌ممه (2025/12/6) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێكدا کە له‌لایه‌ن دلشاد شەهاب، نوێنه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی خوێندرایەوە ڕایگەیاند، "تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیەکی ستراتیژیمانه. سەقامگیری و پێشکەوتنی تورکیا، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە هەیە. تورکیا لە ئاشتیدا بەهێزترە و دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورەتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەڕێزان ئامادەکارانى كۆنفرانس،
میوانان و بەشداربووانی ئازیز،
ڕۆژتان باش،
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ بانگهێشتكردنم بۆ ئه‌م كۆنفرانسه.
دیدگای ئێمە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاشتی، دیدگایەکی نەگۆڕ و ستراتیژییە. بڕوامان وایە کە ئاشتی تەنها بێدەنگبوونی چەک نییە، بەڵکوو پرۆسەیەکە بۆ بنیاتنانی متمانە، قبووڵکردنی یەکتری و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان جیاوازییەکاندا.
توندوتیژی و ململانێ، جگە لە وێرانکاری و دواکەوتن، هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ گەلان نەبووە. بەڵام هەر کاتێک دەرگای گفتوگۆ کراوەتەوە، هەر کاتێک ئیرادەی سیاسی بۆ ئاشتی هەبووە، دەرفەتی گەورە بۆ گەشەسەندن و سەقامگیری هاتووەتە ئاراوە.
تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیەکی ستراتیژیمانه. سەقامگیری و پێشکەوتنی تورکیا، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە هەیە. تورکیا لە ئاشتیدا بەهێزترە و دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورەتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت.
ساڵانی ڕابردوو، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیمان له ئاشتى کرد. ئه‌و قۆناغه سه‌لماندی كه گفتوگۆ دەتوانێت دەسکەوتی گەورە بۆ هەموو لایەک بەدەست بهێنێت. ئەمڕۆش، هه‌موو پشتگیرییه‌كمان بۆ سه‌رخستنى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکەدا.
پرۆسەیەکی وا گرنگ لە قوناغێکی وا هەستیاردا، ده‌كرێ ئاستەنگی بۆ دروست ببێت، به‌ڵام ده‌بێ ئەو ئاستەنگانە نەبنە هۆکار بۆ ساردبوونەوە له ئاشتی. سەرکەوتنی ئاشتى پێویستی بە پشوودرێژی هەیە. چەند کاتی پێویست بێت، وا دەخوازێت بەردەوامیی هەبێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى له جه‌نابى سه‌رۆك ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بكه‌م بۆ ڕۆڵی گرنگ و دیدگای ئازایانەی له كرانه‌وه به‌ڕووى ئاشتیدا. ئه‌مه هەنگاوێکى مێژوویییه کە پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز، ئازایەتی، بوێرى، قوربانیدان و گیانى بەرپرسیاریهتى هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له به‌ڕێز ئۆجالان و به‌ڕێز ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى و هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تى و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه په‌رۆشى ئاشتین و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان سه‌ركه‌ون. هه‌موو ئه‌وانه‌ى درک بەوە دەکه‌ن كه داهاتوو تەنها لەسەر بنەمای ئاشتی و سەقامگیری بنیات دەنرێت.
لە کۆتاییدا، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه‌كه‌تان ده‌خوازم.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/12/6
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment