هەفتەی داهاتوو بڕیار لە پێکهێنانی كابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەدرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (13/12/2025) هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "پارتی و یەکێتی رێککەوتوون بۆ ئەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆببنەوە" و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش دەڵێت، "ئەوەی کە من لە هەردوولا دەیبینم، جۆرێک لە گەشبینی هەیە" بۆیە پێشبینی سازان بۆ دوو پارتەکەی دەسەڵات دەکەین.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لەبارەی یەکگرتنیان لەگەڵ پارتی ڕایگەیاند، ئێمە هێزێکی سەرەکین لە هەرێمی کوردستان و پارتیش هەر بەو شێوەیەیە، ناکرێ پارتی چاوەڕێ بێ یەکێتی چی بداتێ یان پێچەوانەکەی. دەبێ رێکبکەون پێکەوە حکومەتێک پێکبهێنن. هەروەها جەختیشی کردەوە، کە ئەگەر پارتی و یەکێتی باسی دیدگای هاوبەش دەکەن، بەڵام ئەگەر لەسەر پرسی دابەشکردنی دەسەڵات و شێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت رێکنەکەون، دیدگای هاوبەش بایەخی نییە. پێویستە لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون.
سەعدی ئەحمەد پیرە گووتیشی، "ئەگەر ئێمە (پارتی و یەکێتی) لە هەرێمی کوردستان یەکگرتوو نەبین، نەتوانین حکومەت پێکبهێنین، بێگومان لە بەغداش دەکەوینە دژی یەکدی و لاواز دەبین" و بۆیە پێویستە هێزە سیاسییەکان بەیەکەوە "لە هەولێر، کەرکووک و موسڵ یەکگرتوو بین، ئەگەر نا لەوێ لاواز دەبین."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment