بە فەرمانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بڕیاری ئازادكردن بۆ مەلا سۆران تەوحیدی دەرچوو کوردستانی

نوچەنێت

مەلایەكی ناسراوی هەرێمی كوردستان بە فەرمانێكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لێبوردنی تایبەت ئازاد كرا و دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زۆر سوپاسی سەرۆك مەسعود بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە (14/12/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمانێكی تایبەت لێبوردنی تایبەتی بۆ (سۆران ئەحمەد فەرج) ناسراو بە مەلا سۆران تەوحیدی دەركرد.

لە فەرمانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەپێی بڕگەی (شەشەم) لەماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان –ژمارە (1)ـی ساڵی (2005)ـی هەمواركراو، بڕیارماندا بە:

یەكەم: لێبخۆشبوون لە پاشماوەی حوكمی (سۆران ئەحمەد فەرەج) لە كێشەی ژمارە (298/ج2/2022) لە ڕێكەوتی (7/2/2024) كە لە دادگای تاوانی هەولێر/2 حوكمی بۆ دەرچووە بەپێی ماددەی 2/ بڕگەكانی (1،7،8) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە (3)ـی ساڵی (2006)."

مەلا سۆران تەوحیدی دوای ئازادبوونی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مامۆستایانی ئایینی و خەڵكی كوردستانی كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین