سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی پۆلەندا لە هەولێر دەکات
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/12/17) بارەگای بارزانی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماچیج زایدڵ کونسوڵی گشتی نوێی پۆلەندا لە هەولێر کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا کونسوڵی گشتیی پۆلەندا لە هەولێر خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بە دیداری جەنابی سەرۆك بارزانی، و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پۆلەندا لە هەموو بوارەکاندا. هەروەها کونسوڵی پۆلەندا دڵخۆشیی خۆی نیشاندا بۆ ئەو پێشڤەچوونانەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە بینیوە و ستایشی ڕۆل و پێگەی سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، هەروەها ستایشی خۆڕاگری و تێکوشانی خەڵکی کوردستانی کرد بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگ و نەهامەتیانەی لە ڕابردوودا بەسەریاندا هاتووە.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی پۆلەندا لە هەولێر کرد و پشتیوانیی خۆی و هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندی دوولایەنە. هەروەها سەرۆک بارزانی باسی لەو نەهامەتیانە کرد کە لە ڕابردوودا بەسەر گەلی پۆلەندا دا هاتوون، بەڵام بە یەکگرتوویی و تێکۆشانیان توانیان بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بن و بگەن بە ئەمڕۆ کە پۆلەندا بوەتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ئەوڕووپا و جیهان.
هەروەها دەشڵێت، دۆخی ناوچەکە و عێراق بە گشتی و مێژوو و خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، و باسکردن لە سروشت و دیمەنی جوانی ناوچەکانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەکە بوون.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment