هێرشكرایەسەر سكرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو میران بەکر سکرتێری وەزیری پێشمەرگە، لەلایەن هێزێکەوە کە یەکێتی بوون، دەوری ئۆتۆمبێلەکەی دەدرێت و سوکایەتی و ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدرێت، بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، "بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەین تاکو بزانین کە چی ڕوویداوە."

ئەمڕۆ شەممە (20/12/2025) میران بەکر سکرتێری وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر 10ی شەو لە ماڵی شەهیدان دەرچووم لە نزیک مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووین، کە گەڕاینەوە "لەیزەرێکی بەهێزی سەوزیان لە ئۆتۆمبێلەکەم گرت و منیش تەنیا گوتم لایبەن، لەپڕ سێ ئۆتۆمبێل دەوریان گرتم و تورەکەیان کردە سەرم" و ئەشکەنجەیەکی زۆریان دام. 

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو هێزەی هێرشیان کردۆتە سەر ئۆتۆمبێلی سکرتێری وەزیری پێشمەرگە سوکایەتییەکی زۆریان پێ کردووە و سەرەڕای جنێودان و لێدانێکی زۆر، میران بەکر ڕایگەیاند، چەند کەسێکیان دەناسم، ئەوانە ئەو ئاسایشانە نین کە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانین لە هەولێر "بەڵکو (هێزی دژەتیرۆری سلێمانی) یان (ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی)ن کە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتین لە هەولێر، چونکە ئەو هێزەی لە بنەڕەتدا لەوێن دەیانناسم و کاری وا ناکەن." هەروەها سکرتێرەکەی وەزیری پێشمەرگە گووتیشی، "دوای سووکایەتی و لێدانی زۆر، هێزەکە پێیان گوتم هەڵەمان کردووە و هەڵەتێگەیشتن روویداوە، بەڵام پێمگوتن ئێوە بێتاوانن و دەزانم ئاراستە کراون"

بە گوێرەی لێدوانەکانی سکرتێری وەزیری پێشمەرگە بۆیەش ئەو شەوە چەکی لا نەبووە، وەک دەڵێت، "من مەکتەبی سیاسی و ئەو سنوورەم بە ماڵی خۆم زانیوە، ئەگینا هیچ کاتێک بەبێ چەک ناسووڕێمەوە". لەم بارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دوای ڕووداوەکە "کاک میران هیچ لایەنێکی فەرمی لە ئاسایش و پۆلیس ئاگادار نەکردووەتەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە هێزێکی ئەمنیی هەولێرەوە نییە" بەڵکو زیاتر لەنێو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان خۆیانە، بەڵام ئێمە وەک لایەنێکی فەرمی لێکۆڵینەوەمان لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین