تەرمی دوو کەس لە مێرگەپان دۆزرایەوە کوردستانی

نوچەنێت: هەوار عارەب

درەنگانی شەوی ڕابردوو تەرمی دوو کەس لە یەکێک لە باخەکانی مێرگەپان لە سلێمانی دۆزراونەتەوە، گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، "نازانین کەی کوژراون."

ڕۆژی شەممە (20/12/2025) رائید ئاری لەتیف گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە هەبوونی تەرمی دوو كەس لە مێرگەپان ئاگادار کراینەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیدەكاتەوە و دەشڵێت، "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە باخەکانی مێرگەپان لە هەبوونی دوو تەرم ئاگادار کراونەتەوە کە بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیان لە دەستداوە."

رائید لەتیف ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە، "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە دوو هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب ڕۆژی هەینی لە ناوچەی مێرگەپان باخێکیان كڕیوە لە نێو خانوەکە ماونەتەوە لە کاتی خەودا بە غازی سۆپا خنکاون."

لەبارەی کاتی رووداوەکەش ئەوەشی ئاشکرا کردووە، " ئەوان لە درەنگانی شەو ئاگادار کراونەتەوە و لە هەبوونی تەرمی ئەو دوو کەسە بۆیە نازانرێت کەی گیانیان لەدەستداوە پۆلیس پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردۆتەوە هەردوو تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون."

بە پێی زانیاریەکان ڕۆژی هەینی دوو کەس بە ڕەگەز عەرەب لە سلێمانی لە ناوچەی مێرگەپان باخێکیان کڕیوە هەر لەناو خانووی باخەکە شەو ماونەتەوە لە کاتی خەودا بە هۆی سوپای غەزەوە گیانیان لەدەستداوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین