ئەشواق جاف: دەمانەوێ پۆستی سەرۆك كۆمار لەناو ماڵی کورددا یەکلایی بکرێتەوە
نوچەنێت: دیاری عەلی
ئەمڕۆ سێشەممە (23/12/2025) د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئاشكرای دەكات، پۆستی دووەمی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە، مەکتەبی سیاسی پارتی بەر لە دانیشتینی پەرلەمان ناوەكان یەکلایی دەکاتەوە کێ بەربژێرە بۆ ئەو پۆستە.
سەبارەت بە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق د. ئەشواق جاف ڕایگەیاند، ڕۆژی (29)ـی ئەم مانگە یەکەم دانیشتینی پەرلەمانی عێراق دەبێت، سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی هەڵدەبژێردێت، دوای مانگێک پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت، کە ئەویش (15) ڕۆژ لە پێشی دەبێت بۆ ڕاسپاردنی کاندیدی فراکسیۆنی گەورە بۆ پێکهێنانی حوکمەت.
لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە د. ئەشواق جاف گووتی، دەمانەوێت ئەو پۆستە لەنێو ماڵی کورددا یەکلایی بکرێتەوە، گرینگە هەر بڕیارێک پەیوەندی بە کوردستانەوە هەبێت، بە ئیرادەیەکی کوردستانی بدرێت، نەک بە دەست وەردانی لایەنە شیعە و سوننەکانی عێراق.
گوتیشی، شێوازی دابەشکردنی پۆستەکان بەگشتی بەپێی خاڵ دابەش دەکرێت، هەر لایەنێک بەپێی ئەو کورسیانەی هێناویەتی لەهەڵبژاردن پۆست وەردەگرێت.
جێگەی ئاماژەپێدانە، ڕۆژی (11-11-2025) هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەرێمی كوردستان، توانی زیاتر لەیەک ملیۆن دەنگ بەدەست بهێنێت و (27) كورسی مسۆگەر بكات.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment