شەپۆڵێکی بەهێزی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت: هەوار عەرەب

لە شەوی ڕابردووەوە گۆڕانکاریی بەرچاو لە پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا ڕوویداوە، شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت، "لەهەندێک ناوچە ڕێژەی بارانبارین دەگاتە (200) ملم."

ئەمرۆ چوارشەممە (24/12/2025) هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزا لە کەشناسی ڕایگەیاندووە، شەپۆلی بەفر و بارانبارینی چڕ بەڕێوەیە و لەهەندێک ناوچەش بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارین ئەگەری لافاو دروست بوون هەیە.

هەڤاڵ سدیق شارەزایی کەشناسی ئەوەشی ئاشکراکردووە کە، "لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆڵەکە لە شەپۆڵێکی مامناوەندەوە گۆڕاوە بۆ شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارینی بەهێز، لە ئێستاشدا لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر بووە."

لەبارەی مەترسی درووستبوونی لافاو ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە، "لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربن و ئامادەکاری بکەن بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو، چونکە بەهۆی دابەزینی زیاتری پەستانی هەوری زەبەلاح کە بەهەوری سوپەرسێل ناسراوە تاوە بارانی بەلێزمە هەندێک ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە."

هەڤاڵ سدیق گڵۆزەی باسی لەوەش کردووە کە، "پێشبینی ئەوە هەیە بڕی بارانبارین لە هەندێک ناوچەی هەرێم بگاتە (200) ملم ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو و پێویست بەوەیە بەر بە زۆر قەبارەی زیانەکانی بکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین