پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەست پێدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت: شاتو عەلی

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری هەولێر دەستیپێکردووە و لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی (2) هەزار فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن. دەشڵێت، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/12/2025)، ئومێد خۆشناو پاریزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی ئاماژەی بەوەدا، “ئەم هەنگاو دوای (15) ساڵ لە ڕاوەستانی پڕۆسەکە دێت و بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانی دەگرێتەوە."

هەروەها گوتیشی، "ئەم بڕیارە لە کاتێکی گونجاودا دراوە بۆ دەستەبەرکردنی مافی فەرمانبەران کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت دەکەن"، پارێزگاری هەولێر جەختیشی کردەوە، کە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و فەرمانبەرانی گرێبەستیش بە گوێرەی ڕێنمایەکان دوای تەواو بوونی ڕێکارە یاساییەکان، زەویان پی دەدرێت.

پارێزگای هەولێر ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە پلانی حکوومەت ئەوەیە لە داهاتوودا ژمارەی زەوییە دابەشکراوەکان بگاتە (120) بۆ (125) هەزار پارچە زەوی، تا زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لێی سوودمەند بن.

جێگەی باسە ڕۆژی (27)ـی ئاداری (2024)، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی (200) مەتری زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی بە پێی مەرج و ڕێنماییەکام، لەو چوارچێوەیەشدا لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولیر، تاکو ئێستا پێنج قۆناغ زەوی دابەشکراوە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین