بەتۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە كەسێك دەستگیرکرا
نوچەنێت
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/1/1) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگیێندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بەتۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە راگەیاند، كە بەنیاز بوو لە بازاڕەكانی سنووری ئەو پارێزگایە ساخی بكاتەوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەرێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی (800) هەشت سەد هەزار دیناری عێراقی پارەی ساختەکراو (تەزویر)ی پێ بووە لەجۆری (پەنجا هەزار دیناری)و ویستویەتی لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادقدا ساغی بکاتەوە. هەروەها توانرا دەستبگیرێت بەسەر پارە ساختەکراوەکەدا."
ئاماژە بەوەش دەکات، بەبڕیاری دادوەر "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوە و لەئێستادا تۆمەتبار بەناوی (ڕ، ع، ص) تەمەن (29) ساڵ بەپێی مادەی (281) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment