نەوت چەکێکی سیاسی و ئابووری لە جیهاندا
ژیوار سلێمان سەلكە
بەرەبەیانی ڕۆژی (2026/01/03) ئەمریکا بە هێزی سەربازی هێرشی کردە سەر کاراکاسی پایتەختی ولاتی ڤەنزوێلا، نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی وڵات و هاوسەرەکەی دەستگیرکرد و بە فڕۆکەی سەربازی بەرەو ئەمریکا گوازرانەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هۆکاری دەستگیرکردنی مادۆرۆ بازرگانی نایاسایی بە ماددەی هۆشبەر و دۆسیەی تیرۆرە، هەروەها ڤەنزوێلای بەوە تۆمەتبارکرد کە نەوت ئەمریکا دەدزێت و ناتوانن وەبەرهێنان لەو کەرتەدا بکەن، هاوكات لەدوای ئەو هێرشە، هەناردەکردنی نەوتی ڤەنزوێلا کێشەی تێکەوت.

ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا، ئەو یەدەگە بە (303) ملیار بەرمیل نەوت مەزندە دەکرێت، کە رێژەی (17-20٪) کۆی وزەی جیهانی پێک دەهێنێت، کوالێتی نەوتەکەی لە جۆری نەوتی قورسە، زۆرێك لە پاڵاوگەكانی جیهان پشتی پێدەبەستن، لە ئێستاشداڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی بە تێکڕایی (700-800) هەزار بەرمیل نەوتە.
زۆر لە سەرچاوەکان ئەوە دەخەنەڕوو، کە ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدایە ئاسایشتی وزەی وڵاتەکەی مسۆگەر بکات، بە کۆنترۆڵکردنی نەوتی وڵاتانی دیکە. هەروەها جەنگی گەڕاندنەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان دەکات بۆ کارکردن لە کەرتی نەوتی ڤەنزوێلا، بەو پێیەی کە شیڤرۆن تاکە کۆمپانیای ئەمریکیە وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا دەکات، بۆیە نەوت خاڵێکی بەهێزی ململانێی نێوان ئەمریکاو ڤەنزوێلا بووە.
پێشتر ئەمریکا بە سزادانی کۆمپانیای نیشتیمانی نەوت و کەشتیە نەوت هەڵگرەکان، هەروەها سزادانی کڕیارانی نەوتی ڤەنزوێلا گەمارۆی ئابووریی خستبووە سەر ئەو وڵاتە، وەک دەگوترێت ئامانج لێی دەست بەسەرداگرتنی کەرتی وزەی ئەو وڵاتە بووە، لە ئێستاشدا هەناردەی نەوتی ڤەنزوێلای بەتەواوی ڕاگرتووە.
لە ڕابردوودا و ئێستاشدا نەوت لە شەڕ و ململانێ و هەوڵەکانی داگیرکردندا ڕۆڵی گەورەی هەبووە، لە تەواوی مێژوودا نەوت وەک چەکێکی سیاسی و ئابووری لە دژی یەکتر بەکار هێنراوە، کاریگەری لەسەر سیستەمی ئابووری و بازرگانی نێودەوڵەتی هەیە. لە کێشەکانی ئەمڕۆی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلاش نەوت وەک هۆکارێکی گەورە باس دەکرێت.
لە ئەمڕۆدا وەستانی هەناردەکردنی نەوتی ڤەنزوێلا، کار دەکاتە سەر نرخی نەوت لە تەواوی جیهاندا، بەوپێیەی خستنەڕووی بەرهەم لە چاو خواست کەم دەبێتەوە، هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە پاڵاوگە جیهانیەکان پشت بە نەوتی ڤەنزوێلا دەبەستن دواکەتن و نەگەیشتنی ئەو نەوتەش بە پاڵاوگەکان دەبێتە هۆی کێشە لە دابینکردنی ئاسایشی وزەی ئەو وڵاتانەی لە ڕێگەی ئەو پاڵاوگانەوە وزە و سوتەمەنییان بۆ دابین دەکرا. لە ناویاندا وڵاتانی (چین و هیندستان) کە کڕیاری سەرەکی نەوتی ڤەنزوێلان. ئەو وڵاتانە جگە لەوەی لەڕووی وزە و سوتەمەنییەوە زیانیان بەردەکەوێت، بە سەپاندنی دەسەڵاتی ئەمریکاش بەسەر نەوتی ڤەنزوێلادا کێشە و ململانێ ئابوورییە لە مێژینەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا قورستر دەبێت.
ڕووداوەکانی ڤەنزوێلا کە سەرنجی جیهانی بردەوە سەر پرسی نەوت و وزە، سەرنجی ئێمەش دەباتەوە سەر پرسی نەوتی کوردستان، کە بە درێژایی مێژوو، نەوتی کوردستان وەک چەکێک دژ بە کورد و خاکەکەی بەکار هاتووە و بەهۆیەوە کورد تووشی چەوساندنەوە و وێرانکردنی نیشتمانەکەی بووە، تا ئەوکاتەی بە دەستپێشخەری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی نەوتی کوردستان گەڕایەوە دەستی کورد خۆی و لە جێی وێرانکردن بوو بە هۆی گەشانەوە و پێشخستنی وڵات و بوو بە هۆی هەبوونی دڵنیاییەکی باشتر بۆ داهاتوومان.
مێژوویەکی دوور نییە، بیست ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لەگەڵ دامەزراندنی کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، وەچەرخانێکی مێژووی لە کوردستان لە بواری نەوتدا سەری هەڵیدا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە پشتن بە دەستووری نوێێ عێراق سیاسەتی نەوت و وزەی کوردستانی داڕشت.
بە ستراتیژێکی گرنگ و کاریگەر و دروستکردنی دڵنیایی یاسایی بۆیان، بە دەستووری عێراق و یاسای وەبەرهێنان و یاسای نەوت و گازی کوردستان، کاری لە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستاندا کرد و کۆمپانیا بیانیەکانی بواری نەوتی هێنایە کوردستان بۆ وەبەرهێنان، لە ناویشیاندا گەورە کۆمپانیا ئەمریکیەکانی وەک شیڤرۆن و ئیکسۆن مۆبیل و کۆمپانیا گەورەکانی ڕوسیا. هەموو ئەو کۆمپانیا گەورانەی کە کاریگەرییان بەسەر سیاسەتی جیهانەوە هەیە، دەستیان بە وەبەرهێنان کرد لە بلۆکە نەوتییەکانی کوردستاندا، بەمەش بەرژەوەندی و پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ ئەمریکا و جیهان پتەوتر بوو، بووە هۆی کرانەوەیەکی گەورەی ئابووری و سیاسیش بۆ کوردستان.
لەمەوە پرسی نەوتی کوردستان بوو بە هۆکارێکی بەهێز لە پتەوکردنی پێگەی سیاسی و ئابووریی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان، كە هاوکات بوو بە هۆکارێکی گرنگ لە دابینکردنی پێویستی ناوخۆیی کوردستان بە وزە و گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە کوردستان، لەگەڵ ئەمەشدا، نەوت بوو بە خاڵی ململانێ لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، عێراق بە بیانووی جۆراوجۆر کوردی تۆمەتبار کردووە، لەوانە پێشێلکردنی دەستوور بە کارکردنی لەو کەرتەدا و زۆر ڕێوشوێنی توندی دژ بە کوردستان گرتە بەر تا کوردستان پرسی نەوت ڕادەستی عێراق بکاتەوە. لە بەرانبەردا سیاسەتی بەهێز و نەرم و ستراتیژی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وایکرد، کە مافی دەستووری و یاسایی و ڕەوایەتی سیاسەتی نەوتی کوردستان بۆ عێراق و جیهانیش بسەلمێنێت. توانای کوردی سەلماند لە کارکردن لە بواری نەوت و ئیدارەدانی نەوت و بەڕێوەبردنی کەرتی نەوتدا و ڕێگەی نەدا ئەو مافە دەستووری و یاساییە و ئەو مافە ڕەوای خەڵکی کوردستان لە دەستی کورد دەربهێنرێت و گەرەنتی و دڵنیاییەکی پتەوی بۆ داهاتووی کوردستان دروست کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment